
محەممەد موخبیر، ڕاوێژکاری ڕێبەری ئێران هۆشداریداوە لەوەی ڕێگریکردن لە گەشتە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی بەرامبەرە بە قەدەغەکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی وڵاتانی ناوچەکە و بێبەشکردنیان لە خزمەتگوزارییەکان.
لێدوانەکەی ڕاوێژکاری ڕێبەری ئێران لە پلاتفۆرمی ئێکس هاوکاتە لەگەڵ ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران لە چەند فڕۆکەخانەیەکی ناوچەکە بەهۆی سزادانی کەرتی فڕۆکەوانیی وڵاتەکە لەلایەن ئەمریکاوە، هاوکات جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە سیاسەتە دوژمنکارییەکانی ئەمریکا لە یادەوەریی گەلی ئێراندا دەمێنێتەوە.
بڕیاری قەدەغەکردن و هەڕەشەکانی ئێران لە کاتێکدا دێن کە کەرتی فڕۆکەوانیی ئەو وڵاتە بەرەوڕووی سزای توندی ئەمریکا بووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی ڕاگرتنی گەشتەکانی ئێران لە چەندین فڕۆکەخانەی گرنگی ناوچەکەدا و دروستبوونی گرژیی زیاتر لە پەیوەندییە ئاسمانییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
فڕۆکەوانیی عێراق سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق وهەرێمی کوردستانی لەگەڵ ئێران ڕاگرت
فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە؛ گەشتەکانی نێوان عێراق و ئێران دەوەستێنرێن
زانیاریی کەناڵ8: فڕۆکەخانەکانی عێراق لە ڕاگرتنی گەشتی هێلەکانی ئێران ئاگادارکراونەتەوە
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: لە 23ـی ئەیلوولەوە هێڵە ئاسمانییەکانی تاران لە سەرانسەری جیهاندا دادەخرێن





