
لێکۆڵینەوە لە درێژکردنەوەی تەمەنی مرۆڤ لە خەیاڵەوە بەرەو پیشەسازییەکی ملیار دۆلاری دەڕوات، لە کاتێکدا ملیاردێرەکان و ناوەندە زانستییەکان بە بەکارهێنانی ئەندازیاریی جینی و دەستکاریکردنی DNA هەوڵی کۆنترۆڵکردنی پیری دەدەن بەڵام بەربەستی پزیشکی و یاسایی بەردەم گەیشتن بە ئەنجام کاتێکی زۆری دەوێت.
لە بەرامبەر ئەم شەپۆلە گەشبینییەدا، زاناکان و پسپۆڕانی پزیشکی هۆشداری دەدەن لەوەی دەستکاریکردنی سیستەمی بایۆلۆجی لەوانەیە کاریگەریی لاوەکیی نەخوازراو دروست بکات؛ بۆ نموونە هەوڵەکان بۆ چاککردنەوەی ترشی نەوەوی (DNA) ڕەنگە ببێتە هۆی تێکدانی خانەکانی بەرگری لە جۆری B و جەستە بەرامبەر نەخۆشییەکان بێبەرگری بکات، هاوکات بەهۆی ئەوەی دەستەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA) لە ئێستادا پیری وەک نەخۆشی پۆلێن ناکات، کۆمپانیا دەرمانسازییەکان ناتوانن بە خێرایی ڕەزامەندیی تاقیکردنەوە کلینیکییەکان بۆ درێژکردنەوەی تەمەن بەدەستبهێنن.
پرسی تەمەندرێژی لە دێرینترین ئەفسانەکان و هەوڵەکانی ساڵی 1920 بۆ گۆڕینی خوێنەوە سەرچاوەی گرتووە، بەڵام لە سەردەمی نوێدا بایۆتەکنەلۆژیا بابەتەکەی گەیاندووەتە لوتکەی دەسەڵاتی وڵاتان؛ لە گفتوگۆیەکی فەرمیدا ڤلادیمێر پووتن سەرۆکی ڕووسیا باسی لە تەرخانکردنی ملیاران دۆلار بۆ چاندنی ئەندامەکانی جەستە کردووە و شی جینپینگ سەرۆکی چینیش ئاماژەی بە پێشبینییەکانی گەیشتنی تەمەنی مرۆڤ بە 150 ساڵ کردووە لە چوارچێوەی گەشەسەندنی زانستیی ئەم سەدەیەدا.
ترەمپ کار بۆ گۆڕینی ناوی ژیریی دەستکرد بۆ ژیریی باڵا دەکات
ئیتر بە چاوەکانیشت بڕوا مەکە! کاتێک ژیریی دەستکرد متمانە لە جیهاندا دەکوژێت



.jpg)

.jpg)