
گوتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى گشتیی حەج و عومرەى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، هەفتەى داهاتوو دەست بە وەرگرتنى مامەڵەى ئەو حاجییانە دەکرێت کە بۆ وەرزى حەجى داهاتوو لە تیروپشک ناوەکانیان دەرچووە.
کاروان ستوونى بە کەناڵ8ى ڕاگەیاند، هەفتەى داهاتوو لە نوسینگەى حەج و عومرەى پارێزگاکان دەست بە وەرگرتنى مامەڵەى حاجییان بۆ وەرزى حەجى داهاتوو دەکرێت و ئەوانەى ناویان لە تیروپشک دەرچووە پێویستە کارتى نیشتمانى و پاسپۆرتیان پێبێت.
گوتیشى، پێویستە لەگەڵ مامەڵەکەدا ئەوانەى ناویان دەرچووە بڕى شەش ملیۆن دینار ڕادەستبکەن تاوەکو بەفەرمى تێچووى حەج دیاریی دەکرێت، کە ساڵى ڕابردوو حەوت ملیۆن و 100هەزار دیناربووە بۆ هەر کەسێک.
کاروان ستوونى ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، ئەگەر کەسێک لە خێزانێک ناوى بۆ حەج گەڕابێتەوە و بەهەر هۆکارێک نەتوانێت فەریزەکە بەجێ بهێنێت دەتوانێت ئەو مافەى خۆى بداتە کەسێکى دیکە لە خانەوادەکەى.
ئەمڕۆ لە تیروپشکێکدا ناوى حاجییان بۆ هەردوو ساڵى 2027 و ساڵى 2028 ڕاگەیێنراو دەست بە وەرگرتنى مامەڵەى ئەو کەسانە دەکرێت کە بۆ وەرزى حەجى ساڵى داهاتوو ناوەکانیان دەرچووە.
حەج و عومرە: ناوى ئەو کەسانە ڕەتناکرێتەوە پاسپۆرتەکانیان بەسەرچووە
حەج و عومرە: ناوی جێگرەوەکانی 2026 وەک دەرچووی حەجی 2027 ئەژمار دەکرێن