ڕێبوار تەها: لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەی پردێ پێکهێنرا
پووختەی هەواڵەکە:
- لیژنەکە لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق پێکهێنراوە.
- لیژنەکە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەی پردێ دەکات.
- لە ڕووداوەکەدا دوو گەنجی کورد شەهید بوون.
ڕێبوار تەها، جێگری پارێزگاری کەرکووک بەکەناڵ8ـى ڕاگەیاند، لیژنەیەک لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێڕاق پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەی شارەدێ پردێ، کە بووە هۆی شەهیدبوونی دوو گەنجی کورد.
کاری لیژنەکە لێکۆڵینەوەیە لە هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق لەسەر کوژرانی دوو گەنجی کورد
- بەپێویستیشى دەزانێت، لیژنەکە سەردانى شوێنى ڕووداوەکە بکات بۆ گوێگرتن لە کەسوکاری قوربانییان و شایەتحاڵەکان و پێداچوونەوە بە بەڵگەکاندا.
- دوای بەدواداچوونەکان، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بە شەفافی بۆ ڕای گشتی بڵاوبکرێتەوە بۆ ڕایگشتی.
- پێشتریش، نەشئەت شاهوێز، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک داواکارییەکی بەپەلەی ئاڕاستەی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق کرد.
ئاماژەى بەوەشکرد، لیژنەکە کاریان لێکۆڵینەوەیە لە هێزەکانى دژەتیرۆرى عێراق، کە بوونەهۆى شەهیدبوونی دوو گەنجی کورد، بەپێویستیشى دەزانێت، لیژنەکە سەردانى شوێنى ڕووداوەکە بکات بۆ گوێگرتن لە کەسوکاری قوربانییان و شایەتحاڵەکان و پێداچوونەوە بە بەڵگەکاندا و پاشان ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بە شەفافی بۆ ڕای گشتی بڵاوبکرێتەوە.
پێشتریش، نەشئەت شاهوێز، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و سەرۆکی فراکسیۆنی (کەرکوک هێز و ئیرادەمانە)، بە نووسراوێکی فەرمی داواکارییەکی بەپەلەی ئاڕاستەی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق کرد، سەبارەت بە ڕووداو و پێکدادانە چەکدارییەکانی شارەدێی پردێ و داوای لە سەرۆکوەزیران کرد، لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی ڕووداوەکە بکات.
ڕۆژی یەکشەممە، لە شارەدێى پردێ ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان چەکدارانی داعش و هێزەکانی سوپای عێراق ڕوویدا و بەهۆیەوە مێرمنداڵێکی تەمەن 14 ساڵان بەناوی (موراد زانا)، کوژرا، لەگەڵ دۆزینەوەی تەرمی گەنجێکی دیکە بەناوی (محەمەد هێمن)، کە ئەوەش نیگەرانی لای دانیشتووانی ناوچەکە دروستکردووە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ :
نەشئەت شاهوێز داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە ڕووداوەکانی پردێ دەکات
لەدواى ڕووداوەکەى پردێ چارەنووسى گەنجێکی تەمەن 15 ساڵ نادیارە
داوای لێکۆڵینەوە لە کوژرانی موراد زانا لە پردێ دەکرێت
دژەتیرۆرى عێراق: لە پردێ ڕووبەڕووى چەند چەکدارێکى داعش بووینەوە
1 کاتژمێر پێش ئێستا