
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، داوا لە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەکات، لێکۆڵینەوەی جددی لە ڕووداوەکەی پردێ بکات و کەمتەرخەمەکان ڕووبەڕووی سزای یاسایی بکاتەوە.
کاروان گەزنەیی، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەوردیی و نیگەرانییەکی قوڵەوە چاودێریی ئەو ڕووداوە نەخوازراوەی شاری کەرکووک دەکات، کە دوێنێ دوو گەنجی کورد لەپردێ تێیدا شەهید بوون.
هەر لە ڕاگەیینراوەکەدا هاتووە، لای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کەرکووک شاری پێکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتەکانە و لە ڕابردووشدا، لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر ڕۆڵی پێشەنگ و کاریگەریی هەبووە، بە پشتیوانی هێزەکانی هاوپەیمانان و هەماهەنگی تەواوی هێزە عێراقییەکان، ئێستاش ئامادەیی تەواوەتیمان هەیە لە بەرگریکردن لە کەرکووک و تەواوی خاکی عێراق، بەڵام نابێت تیرۆر و خەڵکی سڤیل تێکەڵ بکرێن.
یەکێتی، داوا لە عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات، لیژنەی پێکهێنراو لە ڕووداوەکە ڕابسپێرێت، لێکۆڵینەوەی زۆر جددی لە ڕووداوەکە بکرێت و کەمتەرخەمان ڕووبەڕووی سزای یاسایی بکرێنەوە.
ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو، هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق، لە شارەدێێ پردێ بە پاساوی ڕووبەڕووبوونەوەی چەند چەکدارێکی داعش، دەستڕێژی گولـلەیان لە مارکێتێکی شارۆچکەکە کرد و بەوهۆیەوە دوو هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا.
ڕێبوار تەها: لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەی پردێ پێکهێنرا
نەشئەت شاهوێز داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە ڕووداوەکانی پردێ دەکات

