
ئەنجوومەنى ئەتڵەسى لە واشنتن میوانداریی فوئاد حسێن وەزیرى دەرەوەى کردووە و لە دانیشتنێکدا بەناوى (عێراق دواى 30ـى ئەیلوول)، دوایین پێشهاتەکانى دۆخى سیاسى و ئەمنى لە عێراق، ئاسۆى پەیوەندییەکانى ئەمریکا و عێراق، ڕێگاکانى هەماهەنگى ئەمنى و هەوڵەکانى بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر گفتوگۆى لەبارەوە کراوە.
پرۆسەی کۆکردنەوەی چەک یان کۆنترۆڵکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا، یەکێکە لە پڕۆژە و بڕیارە ئەمنی و یاساییە گرنگەکانی ئێستا لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان. ئامانجی سەرەکی ئەم هەنگاوە پاراستنی سەقامگیری، بنبڕکردنی دیاردەی چەکداریی بێ مۆڵەت و سنووردارکردنی تاوانەکانە.
حکومەتی فیدراڵیی عێراق پلانێکی گشتگیری ئامادەکردووە بۆ کۆکردنەوەی چەکی بێ مۆڵەت و خستنە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەت، کە بەپێی ڕاگەیەندراوە فەرمییەکان، مانگی حوزەیرانی 2027 وەک کۆتا وادە بۆ چەکدانانی گرووپەکان دیاری کراوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق نووسینگەی تایبەتی لە پارێزگاکان کردووەتەوە بۆ ئەوەی هاووڵاتیان چەکە بێ مۆڵەتەکانیانی لێ تۆمار بکەن یان ڕادەستی بکەن.
مالیکی: کۆکردنەوەی چەک لەدەستی دەوڵەت بەردەوامە
مازن غەریب: جێبەجێکردنی بڕیاری کۆکردنەوەی چەک قورس بووە
کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت؛ پڕۆژەیەک بۆ بەهێزکردنی سەروەریی یاسا
