لیژنەکە کارەکانی تەواوبوو; کەناڵ8 زانیاری نوێ لەسەر ڕووداوەکەی پردێ بڵاودەکاتەوە

کیژان مەحمود 1 کاتژمێر پێش ئێستا
ڕووداوەکەی پردێ
ڕووداوەکەی پردێ

پووختەی هەواڵەکە

  • زانیارییەکانی کەناڵ8: لەسەر کوژرانی دوو گەنجی کورد لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەکەی پردێ ئەندامانی دژە تیرۆر سزا دەدرێت.
  • ئەفسەرێکی پلەباڵای فەوجی کەرکووکی دەزگای دژەتیرۆری عێراق و پێنج سەربازی ئەو هێزە سزادەدرێن.

بەگوێرەی زانیاری و بەدواداچوونەکانی کەناڵ8، لە دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی ئەو لیژنەیەی لەسەر ڕووداوەکەی پردێ پێکهێنرا، ئەفسەرێکی پلەی باڵای فەوجی کەرکووکی دەزگای دژەتیرۆری عێراق و پێنج سەربازی ئەو هێزە بەهۆی کەمتەرخەمییان لە چالاکی سەربازی شارەدێی پردێ و ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعش پێنج ساڵ سزا دەدرێن.



ئەنجامی لیژنەی لێکۆڵینەوە

  • لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەی پردێ لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکهێنرا.
  • چاوەڕوان دەکرێت هەر ئەمڕۆ ئەنجامی کۆتایی لێکۆڵینەوەکانی لیژنەی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕابگەیێنرێت.

ئەوەش لە دوای ئەوە دێت ، ڕۆژى 27ـى ئەم مانگە، هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق، لە شارەدێێ پردێ لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی چەند چەکدارێکی داعش، دەستڕێژی گولـلەیان لە مارکێتێکی شارۆچکەکە کرد و بەوهۆیەوە دوو گەنج گیانیان لەدەستدا.

شەهیدکردنی ئەو دوو گەنجە ناڕەزایەتیی دانیشتووانی کەرکووک و پردێی لێکەوتەوە و خۆپیشاندایان کرد و ماوەیەک ڕێگەی سەرەکیی نێوان هەولێر و کەرکووکیان داخست و داوای سزادانی کەسانی تۆمەتباریان کرد.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

ڕێبوار تەها: لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەی پردێ پێکهێنرا

یەکێتی داوا لە زەیدی دەکات لێکۆڵینەوەی جددی لە ڕووداوەکەی پردێ بکرێت

کیژان مەحمود

1 کاتژمێر پێش ئێستا