دیلان غەفور بۆ کەناڵ8: بەهای 100 دۆلار لە بودجەی 2027 بە 150 هەزار دینار دیاریکرا
پووختەى هەواڵەکە
- دیلان غەفوور: بەهاى دۆلار لە ڕەشنووسی بودجە بە 150 هەزار دینار دیاریکراوە.
- دیلان غەفوور: بەهاى بازاڕ و نرخی حکومەت جیاوازى نامێنێت و هەر بە 150 هەزار دینار دەبێت.
- دیلان غەفوور: تەنیا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ڕەشنووسی بودجە جێگیرکراوە.
دیلان غەفوور، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە سەردانی فالح ساری، وەزیرى دارایی فیدڕاڵی کردووە و لەسەر ڕەشنووسی بودجە گفتوگۆیان کردووە.
بەهاى فەرمى دۆلار
- دیلان غەفور: لە ڕەشنووسی بودجەدا، بەهاى فەرمیی دۆلار بە 150 هەزار دینار جێگیرکراوە.
- نرخی بەرمیلێک نەوتیش بە 58 دۆلار دیاریکراوە.
- دیلان غەفوور: بڕیارەکە بەوشێوەیەیە لەمەودوا جیاوازی لە نێوان بەهاى فەرمیی دۆلار و بەهاى لە بازاڕدا نامێنێت.
- دیلان غەفوور: بەهاى بازاڕ و نرخی حکومەت هەر بە 150 هەزار دینار دەبێت.
- دیلان غەفوور: دیاریکردنی نرخی دۆلار بە 150 هەزار دینار، دەبێتە هۆکاری زیادبوونی بڕی20 تریلیۆن دینار بۆسەر بودجە.
- دیلان غەفوور: بودجەی خەمڵێنراو دەگاتە 218 تریلیۆن دینار.
داواکارییەکانى هەرێمى کوردستان لە ڕەشنووسى بودجە
دیلان غەفوور ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا تەنیا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ڕەشنووسی بودجەدا جێگیرکراوە، وەکخۆی دەڵێت، سەرجەم داواکارییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت و هیچ گرەنتییەکیش نەدراوە.
دیاریکردنى نرخى بەرمیلێک نەوت
لە بارەی نرخی نەوت لە بودجەدا فالح سارى، وەزیری دارایی وتویەتی: یەک بەرمیل نەوت بە 58 دۆلار دیاریکراوە، کۆی گشتی بودجەی ساڵی داهاتووی عێراقیش لە پڕۆژەیاساکەدا بە 218 ترلیۆن دینار دیاریکراوە.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
هەرێمی کوردستان داوای گۆڕینی پشکی خۆی لە بودجەی 2027 دەکات
دیلان غەفوور: هێشتا داواکارییەکانى هەرێمى کوردستان لە بودجەدا جێگیر نەکراون
40 خولەک پێش ئێستا