خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی بە سێ زانا بەخشرا
شێوە عومەر 52 خولەک پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- ئەمڕۆ خەڵاتى نۆبڵى پزیشکى دابەشکرا و ڕۆژانى داهاتووش نۆبڵى فیزیا و ئەدەب دابەشدەکرێت.
- ئەو سێ زانایەى خەڵاتى نۆبڵى پزیشکیان وەرگرتووە لە ئەمریکا و ئەڵمانیا کار دەکەن.
- ئامرازێکیان دروستکردووە لەڕێگەی ڕووناکییەوە، چۆنییەتی کارکردنی مێشک ئاشکرا دەکات.
کارل دایسیرۆت، تەمەن 54 ساڵ، پیتەر هێگێمان، تەمەن 71 ساڵ و جۆرج ناگڵ، تەمەن 73 ساڵ، لە زانکۆکانی ستانفۆرد لە ئەمریکا و هومبۆڵدت و ڤۆرتسبورگ لە ئەڵمانیا کار دەکەن و خەڵاتەکەیان وەرگرتووە.
داهێنانى سێ زاناکە:
- داهێنانەکە پێیدەگوترێت "ئۆپتۆجینەتیک".
- ڕێگەی داوە زاناکان بە یارمەتی ڕووناکی، خانە دەمارییەکانی مێشک هەڵبکەن و بکوژێننەوە.
- یارمەتییان دەدات باشتر بزانن مێشک چۆن هەڵسوکەوت دەکات یان تووشی نەخۆشی دەبێت.
- سەرەتا هێگێمان لێکۆڵینەوەی لە قەوزە سەوزە تاک-خانەکان دەکرد کە دەیانتوانی بەرەو ڕووناکی بجووڵێن.
- ئەو و ناگڵ پڕۆتینێکیان دۆزییەوە کە بە ڕووناکیی شین چالاک دەبێت و کارەبا دروست دەکات.
- بۆیان دەرکەوت گواستەوەی ئەو پرۆتینە بۆ ناو خانەکانی دیکە، هەمان توانایان پێدەبەخشێت.
- پاشان دایسیرۆت ئەم تەکنەلۆجیایەی لەناو مێشکی مشکدا تاقیکردەوە تاوەکو بتوانێت لەڕێگەی ڕووناکییەوە، خانە دەمارییەکان کۆنتڕۆڵ بکات.
دەستپێکى دابەشکردنى خەڵاتەکانى نۆبڵ:
خەڵاتەکە لە پەیمانگای کارۆلینسکا لە ستۆکهۆڵم ڕاگەیێنرا، بەمەش هەفتەی خەڵاتی نۆبڵ دەستپێکرد، پارەی خەڵاتەکە لەمساڵدا نزیکەی 1.2 ملیۆن دۆلارە.
لیژنەی نۆبڵ پێشوازییەکی گەورەی لە داهێنانەکەیان کرد و ڕایگەیاند، ئەم ڕێگایە ئێستا لە تاقیگەکاندا بەکاردێت بۆ تێگەیشتن لە نهێنییەکانی مێشک.
دوای خەڵاتی پزیشکی، براوەکانی خەڵاتی فیزیا لە ڕۆژی سێشەممە، کیمیا لە ڕۆژی چوارشەممە و ئەدەب لە ڕۆژی پێنجشەممە و نۆبڵی ئاشتی لە ڕۆژی هەینی ڕادەگەیێنرێن.
شێوە عومەر
52 خولەک پێش ئێستا