گۆڕانکارى لە بەهاى دینار؛ وەزیرى دارایی و پارێزگارى بانکى ناوەندى دەباتە بەردەم مەرحەمەتى پەرلەمانتاران

رێبوار حەمەوەیس 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى ڕاپۆرتەکە

  • بڕیارى گۆڕینى بەهاى دینار لە بەرامبەر دۆلار چووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە و هیچ بوارێک بۆ دەستکاریکردنى نەماوە.
  • ئەحمەدى حاجى ڕەشید: ئەوەى لە ئەنجوومەنى نوێنەران هەوڵى بۆ دەدرێت تەنیا بۆ کەمکردنەوەى لێکەوتەکانى بڕیارەکەیە.
  • د. ڕێبوار کەریم: بڕیارى گۆڕینى بەهاى دینار لە سەرەتاى ساڵى داهاتوو بچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.
  • فراکسیۆنى نەهجى وەتەنى: داوا لە حکومەت دەکەین لە بڕیارى گۆڕینى بەهاى دینار پاشگەزبێتەوە.

ئەحمەدى حاجى ڕەشید، ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، دەڵێت، دەسەڵاتى نەختینە دەسەڵاتێکى سەربەخۆیە و پاشگەزبوونەوە لە دابەزاندنى بەهاى دینار لەبەرامبەر دۆلار، نیشانەى پرسیارى لەسەر دروست دەکات.


کۆکردنەوەى واژۆ و ڕای فراکسیۆنەکان

  • لە ئەنجوومەنى نوێنەران واژۆ کۆکراوەتەوە بۆ لێپرسینەوە لە وەزیرى دارایی و پارێزگارى بانکى ناوەندى.
  • د.ڕێبوار کەریم: بڕیارەکە پەلەپەلى پێوەدیارە و دەبوو لە کۆتایی ساڵ بچوایەتە بوارى جێبەجێکردنەوە.
  • فراکسیۆنەکان: دابەزاندنی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار کاریگەریی ڕاستەوخۆى لەسەر ژیانى هاوڵاتییان دەبێت.
  • فراکسیۆنەکان: یەک ملیۆن کەس کە داهاتیان سنووردارە دەکەونە ژێر فشارى سەختى گوزەران.

    پەرلەمانتاران کۆکن لەسەر ئەوەى گۆڕینى بەهاى دینار لە بەرامبەر دۆلار لە دەسەڵاتى بانکی ناوەندی و حکومەتە، بەڵام دەبێت کۆمەڵێک ڕێوشوێنى لەگەڵدا بێت، لەوانە کۆنترۆڵى بەرزی و نزمی بەهای دراوەکان لە بازاڕدا بکرێت و دۆلارى پێویست بخرێتە بازاڕەوە و ڕێگەنەدرێت نرخى شتومەک بەرزببێتەوە.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

بۆ فریاکەوتنی دینار؛ پەرلەمانی عێراق کارنامەکەی گۆڕی و بەرپرسانی باڵای دارایی بانگێشت دەکات

بانکی ناوەندیی عێراق: گۆڕانکاری لە نرخی دۆلار بە قازانجی پیشەسازیی ناوخۆییە

رێبوار حەمەوەیس

2 کاتژمێر پێش ئێستا