
یەک بەرمیل نەوتى برێنت بە 103 دۆلارە و بەڕێژەى 1.20% دابەزینى تۆمار کردووە، هەروەها یەک بەرمیل نەوتى تەکساس بە 90 دۆلار و 67 سەنتە و بەڕێژەى 1% دابەزینى تۆمار کردووە.
ئەوە لە کاتێکدایە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە، تاران سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە وەڵامی ئەمریکا سەبارەت بە پێشنیازی کردنەوەی گەرووی هوورمز لە ماوەی حەوت ڕۆژ.
سەرەڕای ئەمەش، بەهۆی بەردەوامیی گرژییەکانەوە گەمارۆ ئابوورییەکانی ئەمریکا بۆ سەر 17 کەشتیی ئێرانی لەلایەن وەزارەتى گەنجینەى ئەمریکا جێبەجێکرا.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە ڕاگەیێنراوێکدا ئەوەى دووپاتکردووەتەوە، ئەم سزا نوێیە بە شێوەیەکی کاریگەر زۆرینەی ڕەهای تۆڕی کەشتیی سێبەری ئێران دەکات بە ئامانج، هاوکات ئەو کۆمپانیانەیان دیاریکردووە، کە خاوەنی ئەو کەشتییانەن و تۆمەتباریان کردوون بە کارکردن لە کەرتی نەوت و پێترۆکیمیایی ئێران.
داتاکانی کیپلەر: هەناردەی نەوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاستی پێش جەنگی تێپەڕاند
بۆ دابەزاندنی نرخەکان؛ یەدەگە ستراتیجییەکانی نەوت دەخرێنە بازاڕەوە

.jpg)

.jpg)
