
میدیاى فەرمیى ئێران ئاشکراى کرد عەلى زەیدى بۆ نێوەندگیرى چووە.
میدیاى فەرمیى عێراق هیچى لەبارەى کۆبوونەوەکەوە ئاشکرا نەکردووە.
عێراق لە جەنگى نێوان ئەمریکا و ئێراندا بێلایەنى هەڵبژاردووە.
ئاژانسى فارسى ئێران ئاشکراى کرد، ڕۆژى هەینى بۆ ماوەى چەند کاتژمێرێک عەلى زەیدى سەردانى تارانى کردووە و چاوى بە محەممەد باقر قالیباف کەوتووە.
عەلی زەیدی و شاندی یاوەری لەگەڵ قالیباف، سەرۆکی تیمی دانوستانکاری ئێران دیدار و وتووێژیان کردووە.
گفتوگۆکە لەسەر هەوڵەکانی عێراق بوو بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ئێران و ئەمریکا.
گفتوگۆکان هیچ پەیوەندییەکی بە پرسەکانی دیکەوە نەبووە.
سەرۆکی تیمی دانوستان، سەرەڕاى ستایشی هەوڵەکانی عێراق، پلانی دوو ڕۆژەی ئێرانی ڕوونکردەوە.
جەختی لەسەر پێویستیی ڕێزگرتن لە مافەکانی ئێران لە چوارچێوەی ئەم پلانە بۆ بەرەوپێشبردنی دانوستانەکان کردەوە.
پێشتر میدیاى ئەمریکی ئاشکراى کرد بوو قەتەر پێشنیازێکى بۆ ڕێککەوتن پێشکەش کردووە و بەگوێرەى پێشنیازەکە دەبێت لەماوەی دوو ڕۆژدا ئەمریکا و ئێران کاری لەسەر بکەن و دواتر هەنگاو بەرەو دانوستانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران بنێن.
وردەکاریی پێشنیازەکەی قەتەڕ بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران ئاشکراکرا