
زەیدى و بارزانى جەختیان لە چارەسەرکردنى بنەڕەتى کێشەکان کردوەتەوە.
بە تووندترین شێوە سەرکۆنەى هێرشەکەى سەر کۆرمۆریان کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، 9ـى تشرینى دووەمى 2026، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەرى هەرێمی کوردستان، بە سەردانێک گەیشتە بەغداد و لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ کۆبووەوە.
هەردوولا بە توندترین شێوە هێرشی تیرۆریستی شەوی ڕابردووی سەر کێڵگەی کۆرمۆریان سەرکۆنە کرد.
هاوڕابوون لەسەر کۆتاییهاتنی هێرش و پەلامارەکانی سەر ژێرخانی ئابووری و وزەی هەرێمی کوردستان.
عەلى زەیدى ئاماژەی بە پلانی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت لە ساڵانی داهاتوودا کرد.
بڕى بەرهەمهێنانى نەوت تاوەکو ساڵی 2030 دەگاتە حەوت ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە.
ساڵی 2032 دەگاتە 10 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
بە بەرهەمهێنانی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستانەوە کە دەگاتە نزیکەی یەک ملیۆن بەرمیل.
ئەم زیادبوونە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر گەشەپێدان و ئابووری عێراق دەبێت.
بیروڕا لە بارەی مافە دەستووریی و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا.
مەسروو بارزانى جەختى لە گرنگیی دابینکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی 2027 کردەوە.
بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان.
بەڕێوەبردنی کێڵگە نەوتییەکان: گفتوگۆ لە بارەی میکانیزمەکانی بەڕێوەبردن و ڕێکخستنی کێڵگە نەوتییەکان کرا لەسەر بنەمای دەستوور.
داهاتی نەوت و نانەوتی: گفتوگۆ لە بارەی میکانیزمەکانی ڕێکخستنی داهاتی نەوتی و نانەوتی بەڕێوەبردنی کرا بە گوێرەی هەماهەنگى نێوان هەردوو وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان.
مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان: هەردوولا جەختیان لە پێویستیی بەردەوامبوونی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران هەرێمی کوردستان، هاوشانی فەرمانبەرانی عێراق کردەوە.
بودجەی فیدراڵی 2027: پشکی هەرێمی کوردستان و میکانیزمەکانی تەرخانکردنی پشکی هەرێم لە سەر بنەمای دەستوور دەبێت بە شێوەیەک کە لە بەرژەوەندیی هەموو پێکهاتەکانی عێراقدا بێت.
یاسای نەوت و گاز: جەخت لە گرنگی پەلەکردن لە دەرکردنی یاسای نەوت و گاز کرایەوە، بە شێوەیەک کە ببێتە هۆی چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەست بە بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت و ڕێکخستنی بەڕێوەبردنی سەرچاوە نەوتییەکان.
هەردوولا جەختیان لە گرنگی بەردەوامی هەماهەنگی و هاوکاری هاوبەش و دانوستان و لێکتێگەیشتن کردەوە، وەک بنەمایەک بۆ چارەسەرکردنی پرسە هەڵپەسێردراوەکان، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی هەموو عێراقییەکان بکات.
![[Undefined encoding]](https://media.channel8.com/ckb/1794228053760-DSC06639.jpg)