بەهۆی شکانی بۆرییە ئاوەکە تەواوی سەنتەری شارۆچکەی چۆمان بێ ئاوە.
بەشێکى شاخى وێزێ و پڕژێ داڕماوە.
فەرمانگەی ئاوی چۆمان بڵاویکردووەتەوە، بەشێک لە شاخی نێوان وێزێ و پڕژێ ڕووخاوە و بۆری سەرەکیی ئاوی خواردنەوەی چۆمان کە 12 ئینجە شکاوە و دەشڵێن، بەڕێوبەری فەرمانگەی ئاوی چۆمان، سەرپەرشتی تیمە تەکنیکییەکان دەکات بۆ چاککردنەوەی بۆرییەکە لە زووترین کاتدا و گەڕاندنەوەی خزمەتگوزارییەکان.
بەهۆی بارینی بەفرەوە، شاخەکە لە شەوی ڕابردوودا داڕماوە.
دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ تەواوی سەنتەری شارۆچکەی چۆمان بە شێوەیەكی كاتی ڕاگیراوە.
تیمەكانی فەرمانگەی ئاوی چۆمان سەرقاڵی چاككردنەوەی بۆرییە شكاوەكەن.
سەرقاڵى گەڕاندنەوەی دابەشكردنی ئاون بۆ ئەوەی بتوانن چارەسەر ئەو گرفتە بكەن.
شارۆچکەی چۆمان ناوەندی قەزای چۆمانە و یەکێکە لە ناوچە شاخاوییە جوان و گرنگەکانی هەرێمی کوردستان.
شوێن: دەکەوێتە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە پارێزگای هەولێر، نزیکەی 180 کیلۆمەتر لە باکووری شاری هەولێرەوە دوورە و 25 کیلۆمەتر لە سنووری باشوور و ڕۆژهەڵاتى کوردستان دوورە.
رێگا: دەکەوێتە سەر رێگای مێژوویی و ناسراوی هامڵتۆن.
مێژووی ئیداری: لە ساڵی 1961 دروستکراوە و لە ساڵی 1970 کراوە بە قەزا.
پێکهاتەی قەزا: شارۆچکەى چۆمان لە پێنج شارەدێ (چۆمان، حاجی ئۆمەران، سمیلان، قەسرێ، گەڵاڵە) و 166 گوند پێکھاتووە.
ژمارەی دانیشتووان: بەگوێرەی ئامارەکانی سەرژمێرى ساڵی 2024، ژمارەی دانیشتووانی شارۆچکە بەگشتى زیاد لە 47.000 کەسە.
