![[Undefined encoding]](https://media.channel8.com/ckb/1794228053760-DSC06639.jpg)
پارێزگای هەولێر شێوازی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکانی ڕاگەیاند.
ڕۆژانە 13 کاتژمێر کارەبا دەدەنە هاونیشتمانییان.
تاوەکو ئێستا بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی هیچ ڕێنماییەکى لەوبارەیەوە دەرنەکردووە.
قایمقامی سلێمانی: هیچ ڕێنماییەکمان بۆ نەهاتووە بۆ ڕاسپاردنی مۆلیدە ئەهلییەکان.
سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانى سلێمانى: ئاگادارنەکراوینەتەوە بۆ هەڵکردنەوەی مۆلیدەکان.
بەهۆی هێرشکردنەسەر کۆرمۆر 2500 بۆ 2800 مێگاوات کارەبا کەمیکردووە.
فازیل سەعید، سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانى سلێمانى بە کەناڵ8ـی گوت، بە فەرمی ئاگادارنەکراونەتەوە ئامادەکاریی بۆ هەڵکردنەوەی مۆلیدەکان بکەن.
لە چەندین گەڕەکی شاری سلێمانییەوە پەیوەندییان پێوەکراوە بۆ هەڵکردنی مۆلیدەکان.
تاوەکو ئێستا هیچیان پێنەگوتراوە لە بارەی هەڵکردنەوەی مۆلیدەکان.
چاوەڕوانی لایەنە فەرمییەکانن بۆ هەڵکردنەوەى مۆلیدەکان.
کاتی هەڵکردنەوەی مۆلیدەکان دەبێت بە گوێرەی ئەو ڕێکارانە بێت، کە بەڕێوەبەرایەتی کارەبا دیاریی دەکات.
هاوکات، فازیڵ ئیبراهیم قایمقامی سلێمانی بە وەکالەت، بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، هێشتا لە بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانییەوە هیچ ڕێنماییەکیان بۆ نەچووە، تاوەکو مۆلیدە ئەهلییەکان ڕابسپێرن بە هەڵکردنەوەی کارەبا بۆ هاونیشتمانییان.
ئەوە لە کاتێکدایە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پارێزگای هەولێر خشتەیەکی نوێی کارکردنی بۆ مۆلیدە ئەهلییەکان دیاریکرد و لەکۆبوونەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکاندا، بڕیاردرا بە پابەندکردنی سەرجەم خاوەن مۆلیدەکانی سنووری ناوشاری هەولێر بە خشتەیەکی نوێی کارکردنەوە، تاوەکو ئەو کاتەی دۆخی کارەبای نیشتمانی ئاسایی دەبێتەوە.
بە گوێرەی خشتەکە، لە کاتی نەبوونی کارەبای نیشتمانی، مۆلیدەکان لە کاتژمێر 7:00ـی بەیانی تاوەکو 9:00ـی بەیانی دواتر لە کاتژمێر 13ـی پاشنیوەڕۆ تاوەکو 1:00ـی بەرەبەیان هەڵیدەکەنەوە، ئەگەرنا لە دەرەوەی ئەو کاتانەی کە دیاریکراوە بۆیان هەژمار ناکرێت.
سلێمانی 518 مۆلیدە و هەولێر 2200 مۆلیدە؛ جارێکی دیکە مۆلیدەکان کارەبا دابەش دەکەن
ڕاگەیێنراوی هاوبەشی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی كارەبا
دواى فەرمانەکەى عەلى زەیدی شاندێک بۆ لێکۆڵینەوە لە بەغدادەوە گەیشتنە کێڵگەى کۆرمۆر