
ڕەوتی هەڵوێست دوو پەرلەمانتاری خۆی لە ڕەوتەکەی دوورخستەوە .
ئەو دوو پەرلەمانتارە تەنیا هەزار دەنگیان هێنابوو .
ڕەوتى هەڵوێست ڕایگەیاند، دوای ئەوەی سارا موحسین و سازگار فایەق، لە دەرەوەی بڕیاری ڕەوتەکە ڕۆشتنە دانیشتنی پەرلەمان، "بڕیارماندا بە دوورخستنەوەیان لە ڕەوتی هەڵوێست".
ئەم دوو پەرلەمانتارە بە هەردووکیان تەنیا (هەزار) دەنگیان هێناو بە کۆتا دەرچوون..
دروشمی بانگەشەی ئێمە تەسلیم نەبوون بوو بەم دەسەڵاتە، ئێستاش دەنگی خەڵکی ناڕازی ببەن و تەسلیمی ئەو دەسەڵاتەی بکەن.
زۆر کەس بوون بە مێژوو، پۆست و پارەیان دەستکەوت، بەڵام متمانەو کەسایەتیان لەدەستدا.
دوێنێ ڕەوتی هەڵوێست لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕەتیکردەوە بەشداریی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی بکات، کە فراکسیۆنى پارتى داواى کردبوو بکرێت ، ڕایانگەیاند، لە سەرەتاوە بڕیارمانداوە ئۆپۆزسیۆن بین و ئەرکی ئۆپۆزسیۆن نییە دەستەی سەرۆکایەتی بۆ هێزێک یان دوو هێزی دەسەڵاتدار هەڵبژێرێت و دواتر ئەوان سەرۆکی هەرێمى کوردستان و حکومەت دیاری بکەن. پێشتر هەڵوێست نەچووەتە بلۆکی دیکە و ئێستاش لە ژێر هیچ بیانوویەکدا ناچێتە لای هیچ لایەنێک.