کەرکووک: بەهۆی نەبوونی کارەباوە تاقیکردنەوەکان دواخران

کەرکووک: بەهۆی نەبوونی کارەباوە تاقیکردنەوەکان دواخران

00:00/00:00

پووختەى هەواڵ

  • کاردانەوەى پارەى کارەباى مۆلیدە لە کەرکووک زیاتر دەبێت.

  • مۆلیدە ئەهلییەکان کوژێنراونەتەوە و زۆرینەى کەرکووک بێ کارەبایە.

  • لە شەوى ڕابردووەوە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتى هەیە.


ڕەئوف محێدین، بەڕێوەبەری یەکەی سەرپەرشتیاری بنەڕەتی خوێندنی کوردی لە کەرکووک بە کەناڵ8ـى گوت "تاقیکردنەوەکانی قۆناغی یەکی بنەڕەتی تاکو شەشی بنەڕەتی لە کەرکووک دواخران”.


ڕەئوف محێدین، بەڕێوەبەری یەکەی سەرپەرشتیاری خوێندنی بنەڕەتی کوردیی کەرکووک:

  • خوێندکارەکان بەهۆی نەبوونی کارەباوە ناتوانن بە باشی خۆیان بۆ تاقیکردنەوەکان ئامادە بکەن.

  • هەر بۆیە تاقیکردنەوەکان دوادەخرێن تاوەکو ئەو کاتەی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان ئاسایى دەبێتەوە.

دۆخى ئێستا

  • لە ئێوارەوە جارێکى دیکە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتى سەریهەڵداوەتەوە.

  • لە بەشێکی زۆری پارێزگای کەرکووک و دەوروبەری کارەبای مۆلیدە کوژێنراوەتەوە.

  • خاوەن مۆلیدەکان دەڵێن بەو نرخەى بۆ هەر ئەمپێرێک دیاریکراوە بۆیان دەرناهێنێتەوە.

ئەمڕۆ، ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک نرخی یەک ئەمپێری لە 15 هەزارەوە بۆ 13 هەزار کەمکردەوە، هاوڵاتییان بڕیارەکەیان بەدڵ بوو، بەڵام خاوەن مۆلیدەکان ڕەتیانکردەوە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

دیمەنى نوێ؛ لە کەرکووک خۆپیشاندانە و مۆلیدەکان کوژێنراونەتەوە

Loading related news...