قوباد تاڵەبانى: نوێکردنەوەى یەکێتیى ژنان هەنگاوێکى گرنگە

پووختەى هەواڵ

  • 37 ساڵ بەسەر دامەزراندنى یەکێتیى ژنانى کوردستان تێدەپەڕێت.

  • قوباد تاڵەبانى پیرۆزبایى لە ڕێکخراوەکە دەکات و پشتیوانیى نوێبوونەوەشى دەکات.


قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ڕایگەیاند، یەکێتیی ژنان بە مێژوو و خەباتی خۆی بەشێکی گرنگی لە بەرگری لە ماف و پێگەی ژنان لە کوردستان بەدەستهێناوە. لەم قۆناغەشدا نوێکردنەوەی ڕێکخراوەکەتان و گرتنەبەری بیروڕای نوێ، هەنگاوێکی گرنگە بۆ دروستکردنی داهاتوویەکی بەهێزتر.


قوباد تاڵەبانی بۆ یەکێتیى ژنان:

  • دڵخۆشم لەماوەی ساڵێکدا کار و چالاکیی جۆریتان ئەنجامدا.

  • ئەمە سەرەتایەکی کاریگەر دەبێت بۆ ئەو خزمەتەی لەداهاتوودا پێشکەشی ژنانی کوردستانی دەکەن.

  • هیوادارم و داواشتان لێدەکەم کە نوێبوونەوەتان بکەنە دەستپێکێکی تر بۆ نزیکبوونەوەی زیاتر لە خواست و پێویستییەکانی ئەمڕۆی ژنانی کوردستان.

  • ببن بە دەنگ و پشتیوانییەکی ڕاستەقینە بۆ داواکاری و مافەکانیان و بەشداریی کارایان لە سەرجەم کایەکاندا.

  • لەم یادەدا، پشتیوانیی خۆم بۆ یەکێتیی ژنان و هەموو هەوڵ و چالاکییەکانتان بۆ بەهێزکردنی پێگەی ژنان لە کوردستان دووپات دەکەمەوە.

یەکێتیى ژنان، لە چواری تشرینی دووەمی 1989 لە لایەن خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و ژمارەیەک لە ژنانی تێکۆشەرەوە دامەزراوە.

کەناڵ8

Wed Nov 04 2026

Loading related news...