.jpg)
لە فەرەنسا 1,314 خۆپیشاندەر دەستگیرکراون.
خۆپیشاندانەکان بەهۆى بەرزبوونەوەى تێچووى ژیان سەریانهەڵداوە.
زۆربەى خۆپیشاندانەکانى پاریس توندوتیژییان بەخۆوەبینیوە.
خۆپیشاندەرانی فەرەنسا، ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژی شەممەیان ناولێنابوو "شەممەی ڕەش"، ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکان باسیان لە ئامادەبوونی زیاتر لە 600 هەزار کەس کرد بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی، لەکاتێکدا وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا ڕایگەیاند، 410 هەزار کەس بەشدارییان کردووە.
لە بەشێک لە شوێنەکان، خۆپیشاندەران ئاشتییانە داواکارییەکانیان خستەڕوو.
ئەوەی جێگەی سەرنج بوو، ئامادەی بەرفراوانی پۆلیس، سەرباز و هێزە ئەمنییەکان بوو.
نزیکەی 70 هەزار هێزى ئەمنى لە وڵاتدا بڵاوەیان پێکرابوو.
لە بەشێک لە شارەکان پێکدادانى هێزى ئەمنى لەگەڵ خۆپیشاندەران گرژی و توندوتیژیی لێکەوتەوە.
پۆلیس گازی فرمێسکڕێژى دژ بە خۆپیشاندەران بەکارهێنا.
زۆربەی بازاڕ و دوکانەکان داخران و خاوەن دوکانەکان، بە تەختە جامخانەی بەردەم دوکانەکانیان داپۆشی، تاوەکو لە بڕین و تاڵانی بیپارێزن، لە پاریس زیاتر لە 20 وێستگەی میترۆ وەکو ڕێکارێکی خۆپارێزی داخران.
هەروەها مۆزەخانەکانی لۆڤەر و ئۆرسای و ئۆپێرای پاریس، بە درێژایی ڕۆژەکە بە داخراوی مانەوە.
پێش دەستپێکردنی خۆپیشاندانی سەرەکی لە پاریس، ناکۆکییەکی یاسایی سەبارەت بە مۆڵەتی خۆپیشاندان سەریهەڵدا.
ئەوەش دوای فەرمانێکی پۆلیسی پاریس هات لە کۆتا خوولەکەکانی پێش دەستپێکردنی خۆپیشاندان بوو، بۆ گواستنەوەی لە ناوەندی شارەوە بۆ باشووری ڕۆژهەڵاتی شارەکە.
ناڕەزایەتییەکان ڕۆژێک دوای ئەوە هات تەقەکردنێک لە ڕۆژئاوای پاریس ڕوویدا، بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون، کە لەناویاندا کچێکی تەمەن 12 ساڵ هەبوو.
خۆپیشاندان لە بەشێکی وڵاتانی ئەورووپا بەردەوامە و مەترسی فراوانبوونی هەیە
فەڕەنسا لە نێوان گەمارۆی ئەمنی و گەڕێکی نوێی توڕەیی هێلەک زەردەکاندا




