
بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە میانى بەشداریکردنى لە پانێڵێک لە دیدارى مێرى لە شارى هەولێر، پەیامێکى ئاڕاستەى سەرکردایەتى پارتى دیموکراتى کوردستان کرد و داوای خێرا دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی نێوانیانی کرد بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ، و ڕایگەیاند "کێشەکانی نێوان هەردوولا بچوکن و بە ئاسانی چارەسەر دەبن. هاوکات تاڵەبانی بە جەختکردنەوە لەسەر گرنگیی بەشداربوونی لایەنە سەرەکییەکان گوتی "ئێمە نامانەوێت بەبێ ئێوە حکومەت پێکبهێنین".
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پانێڵەکەدا هۆشداریی دا لەو ئاڵۆزییانەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەگوزەرێن و ڕایگەیاند، ناوچەکە بە گشتی لە بەردەم هەڕەشە و مەترسیی گەورەدایە. بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دۆخە ناسەقامگیرە، پێویستە لایەنە کوردییەکان ناکۆکییەکانیان وەلابنێن و هەنگاوی کرداری بنێن، چونکە بە گوتەی ئەو "دەبێت ئێمەش لە ناوخۆی خۆماندا ڕێککەوتن بکەین بۆ پاراستنی قەوارەکەمان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ناوچەکە لەبەردەم هەڕەشەدایە و دەرفەتی گەورەش بۆ کورد هاتووەتە پێشەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە لایەنە کوردییەکان ناکۆکییەکانیان وەلابنێن و هەنگاوی کرداری بنێن
بافڵ جەلال تاڵەبانى: دۆخی بەغداد خراپە و پێویستی بە چاوخشاندنەوە و چارەسەری ڕیشەیی هەیە