وەزارەتى سامانەسروشتییەکان: ئەو نەوتەى بەغداد دەینێرێت بەشى 18%ـى پێداویستى هەرێمى کوردستان دەکات

کەناڵ8

پووختەى هەواڵەکە

  • نەوتەکەى بەغداد 50 ملیۆن لیترە.

  • بەشى لە 18%ـى پێداویستی هەرێمى کوردستان دەکات.

  • هەرێمى کوردستان پێویستى بە 268 ملیۆن لیتر نەوتى سپییە.


وەزارەتى سامانە سروشتییەکانى هەرێمى کوردستان، لە ڕاگەیێنراوەکەیدا، ئاماژەى بەوەشکردووە، هەر لەگەڵ گەیشتنی ئەو بڕە نەوتە، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی نەوت و كانزای شارەکانەوە بە میكانیزمێكی گونجاو و به هەمان نرخی دابينكراو له لايەن وەزارەتی نەوتی فیدراڵ كه 250 دینارە بۆ هەر لیترێک، دەست بە دابەشكردنی دەکات.


کورتهێنان لە بڕى پێویستى نەوتى سپى

  • سامانە سروشتییەکان: ئەو نەوتە بەشى لە 18%ـى پێداویستییەکانیان دەکات.

  • هەرێمى کوردستان پێویستى بە 268.710.600 ملیۆن لیتر نەوتى سپییە.

  • سامانە سروشتییەکان: لەگەڵ وەزارەتى نەوتى عێراق لەسەر هێڵ دەبین بۆ گواستنەوەى نەوتەکە.

  • سامانە سروشتییەکان: هەوڵەدەین ئەو بڕە زیاد بکەین.

  • زانیاریی کەناڵ8: ئەو بڕە نەوتە تەنیا لە ناوچە شاخاوییەکان دابەش دەکرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە، وەزارەتی نەوتی عێراق، زیاتر لە هەفتەیەکە دەستیکردووە بە دابەشکردنی نەوت لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق.

ڕۆژى شەممە 31ـى تشرینى یەکەم، سروە محەممەد، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، لەو 100 ملیۆن لیتر نەوتەی وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵی بۆ هەرێمی کوردستان دایناوە، بڕیارە قۆناغی یەکەمی ئەم هەفتەیە ڕەوانە بکرێت.

وەزارەتی نەوتى عێراق، یەک لیتر نەوتی سپی بە 150 دینار بە خێزانەکان دەدات 200 لیتر دەکاتە 30 هەزار دینار، بەڵام بە گوێرەى ئەم ڕاگەیێنراوەى وەزارەتى سامانە سروشتییەکانى هەرێمى کوردستان، بڕیارە حکومەتى کاربەڕێکەرى هەرێم، 200 لیتر نەوتی سپی لە هەرێمی کوردستان بە 250 دینار بە هاونیشتمانییان بدات کە 200 لیتر واتا یەک بەرمیل نەوت بە 50.000 دینار بداتە هاونیشتمانییان.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

بڕیارى کۆتایى درا؛ بەغداد نەوتى سپى دەنێرێت

وەزارەتى نەوتى عێراق دەست بە دابەشکردنى نەوتى سپى دەکات

کەناڵ8

Sun Nov 01 2026

Loading related news...