دوو بومەلەرزە پارێزگاى مەڕەشى باکوورى کوردستانى هەژاند
کەناڵ8 04/03/2024
سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و دۆخە لەناکاوەکانى تورکیا (ئافاد) بڵاویکردەوە، کاتژمێر 11:26 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.4 پلە شارۆچکەی ئەلبیستانی لە پارێزگای مەڕەش هەژاندووە. ئافاد ئاماژەی بەوەشکردووە، بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 7 کیلۆمەتردا روویداوە.
هاوکات روانگەی کاندیللی بۆ لێکۆڵینەوە لە بوومەلەرزە، بڵاویکردەوە، کاتژمێر 11:26 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.7 پلە شارۆچکەی ئافشینی لە پارێزگای مەڕەش هەژاندووە. روانگەکە باسی لەوەشکردووە بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 1.3 کیلۆمەتردا روویداوە.
کەناڵ8
04/03/2024