سەرەڕاى بوونى قەیران و ئاڵنگارییەکان کارکردن لە ڕێگاکە بەردەوامە.
ئەم پڕۆژەیە وەک گۆڕانکارییەک لەسەر پڕۆژەی دووسایدکردنی ڕێگای کەلار ـ سلێمانی (لۆتی 4 و 5) هەژمار دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی ڕێگاوبانی گەرمیان ئاماژەی بەوەکردووە، کارکردن لە سەرجەم بەشە جیاوازەکانی پڕۆژەى ڕێگەى دەربەندیخان – وارماوا، بە چڕی بەڕێوەدەچێت.
ڕووسازیی کۆنکرێتی کۆمپەکتکراو بە ڕۆڵەر.
کارەکانی بڕین و پڕکردنەوە.
دروستکردنی پرد، ئاوبارەکان، دیواری ڕاگر.
جۆگەکانی تەنیشت و تەواوی کارە تەواوکەر و ئامادەکارییەکانی ڕێگاکە.
لە لایەن کۆمپانیای بێشکانەوە جێبەجێ دەکرێت.
بە شێوەیەکی بەردەوام لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی ڕێگاوبانی گەرمیانەوە سەرپەرشتی و چاودێری دەکرێت.
بە تەواوبوونی ئەم پڕۆژە ستراتیجییە، ئاستی سەلامەتیی هاتووچۆ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە، مەترسی و ڕووداوەکان کەم دەبنەوە و ئاسانکارییەکی گەورە بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان فەراهەم دەکات، بەمەش ڕێگاکە لە «ڕێگای مەرگ»ـەوە دەگۆڕێت بۆ «ڕێگای ژیان».