
هەفتەى ڕابردوو عێراق ئەپى تێلیگرامى بۆ ماوەى 30 ڕۆژ داخست.
تێلیگرام یەکێکە لەو ئەپلیکەیشنانەى بەشێوەیەکى بەرفراوان لە هەرێمى کوردستان و عێراق بەکاردەهێنرێت.
حکومەتى فیدراڵ بۆچوونى وایە تێلیگرام هۆکارێکە بۆ بڵاوکردنەوەى ڕق و کینە.
لەسەر داوای حکومەتی عێراق و بەهۆی بڵاوکردنەوەی گوتاری توندوتیژی و هەڕەشەکردن لە ئاسایشی نیشتمانی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتى کاربەڕێکەرى پارتى بە فەرمی داوا لە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت دەکات ڕێکاری پێویست بەرامبەر پلاتفۆرمی تێلێگرام بگرنەبەر.
نووسراوێکی فەرمیی حکومەتی عێراقی فیدراڵمان سەبارەت بە ڕاگرتنی پلاتفۆرمی «تێلیگرام» بە دەست گەیشتووە.
نووسراوەکەی بەغداد بۆ ڕاگرتنی کاتیی پلاتفۆرمەکەیە.
بڕیارەکەی حکومەتی عێراقی فیدراڵ مۆڵەتی 30 ڕۆژی داوە بەو کۆمپانیایەی پلاتفۆرمی تێلیگرام بەڕێوە دەبات، بۆ ئەوەی لەو ماوەیەدا پابەندی یاسا و ڕێنماییەکانی حکومەت بێت.
وەزارەتى گواستنەوە: بەهۆی بڵاوکردنەوەی بابەتی نایاسایی کە هەڕەشەن دژی ئاسایشی نیشتمانی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی گوتاری توندوتیژی و ڕق و کینە.
لە کۆتاییدا وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەڵێت "ئەمڕۆ بە نووسراوێکی تایبەت، داواکاریی حکومەتی فیدراڵیی ئاڕاستەی گشت کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت کرد، بەتایبەت ئەوانەی مۆڵەتپێدراوی وەزارەتمانن لە هەرێمی کوردستان، کە بەگوێرەى یاسا و لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیدا کاری پێویست بکەن".
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق ئەپی تێلیگرامى داخست