لە چەند ساڵی ڕابردوو یەک لەسەر چواری دارستانەکانی زاگرۆس لەناوچوون.
گۆڕانی کەشوهەوا و دەستی مرۆڤ لە هۆکارەکانی لە ناوچوونی دارستانەکانی زاگرۆس بوون.
لە دارستانەکانی زاگرۆس سەدان جۆری درەخت و ئاژەڵی کێوی دەژین.
پارێزگاکانی ئیلام و سنە و کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەونە سەر زنجیرە چیاکانی زاگرۆس.
بە گوێرەی دواین ڕاپۆرتی ڕێکخراوی سەرچاوە سروستییەکان و ناوەندەکانی توێژینەوەی ئێران، پشکی زۆری لەناوچوونی ئەم دارستانانە، ئێستا لە پێنج پارێزگای ئێران کە لوڕستان، ئیلام، کەهگیلوویە و بۆیەرئەحمەد، کوردستان و کرماشان، بە ڕوونی دەرکەوتووە.
بە یەک ملیۆن و 217 هێکتار ڕووبەری دارستانەکانی زاگرۆسی گرتووە.
کەهگیلوویە و بۆیەرئەحمەد بە 873 هەزار هێکتار پلەی دووەم.
پارێزگای ئیلام بە 641 هەزار هێکتار.
سنە بە 374 هەزار هێکتار.
کرماشان بە 527 هەزار هێکتار پلەکانی سێیەم تاوەکو پێنجەمیان گرتووە.
بە گوێرەی ئاماری تۆمارکراو، تاوەکو ئێستا 1.43 ملیۆن هێکتار لە کۆی 6 ملیۆن هێکتار لە ڕووبەری دارستانەکانی زاگرۆس بەهۆی نەخۆشی و مێرووەکان، ئاگرکەوتنەوەی ساڵانە و دەستتێوەردانی مرۆیی لەناوچوون.
زنجیرە چیاکانی زاگرۆس بە 11 پارێزگای ئێراندا درێژبووەتەوە، بە سەدان جۆری درەخت و ئاژەڵی کێویی تێدایە، زنجیرە چیاکانى زاگرۆس شوێنی نیشتەجێبوونی 10 ملیۆن کەس لە کۆی دانیشتووانی وڵاتەکە و 70%ـی دانیشتووانی کۆچەری ئێرانە.
دۆزینەوەیەک لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس تێگەیشتن لە نەریتە دێرینەکان نوێدەکاتەوە