ڕاوێژکارێکی ئەردۆغان: پڕۆسەی چارەسەری بێ ئۆجەلان پێش ناکەوێت

پووختەى هەواڵ

  • هەنگاوەکان لە چوارچێوەی پڕۆسەی ئاشتی لە باکووری کوردستان و تورکیا بەردەوامن.

  • بەرپرسانی تورکیا، قەندیل و پارتی دەم ڕۆژانە هەڵسەنگاندنی خۆیان بۆ پڕۆسەکە دەخەنە ڕوو.

  • پێگەی فەرمی بۆ ئۆجەلان یەکێکە لە مەرجەکانی قەندیل و پارتی دەم.


مەهمەت ئوچوم، گەورە ڕاوێژکارێکی ئەردۆغان ئاشکرای کرد، پڕۆسەی چارەسەری کە ئەنقەرە بە «تورکیای بێتیرۆر» ناوی دەبات، بێ ڕۆڵگێڕان و بەشداریی ئۆجەلان بەڕێوە ناچێت و بە پێویستیشی زانی پارتی دیموکراسی و یەکسانیی گەلان و بەرپرسانی پەکەکە بەرپرسیارێتیی زیاتر لە چوارچێوەی پڕۆسەکەدا هەڵبگرن.


مەهمەت ئوچوم، گەورە ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری تورکیا:

  • چەندین ناوەندی نەیاری تورکیا هەن بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێن پڕۆسەکە پەکی بکەوێت، دیالۆگ نەمێنێت و مەترسییەکی نوێی تیرۆر بێتە ئاراوە.

  • پێویستە لەم قۆناغەدا کە قۆناغی ڕاگوزەرە، پڕۆسەکە خێراتر و ڕوونتر بکرێتەوە.

  • پێویستە بەرپرسانی پەکەکە و پارتی دەم بەرپرسیارێتیی زیاتر بگرنە ئەستۆ.

  • پڕۆسەکە پێویستی بە پشتیوانیی کۆمەڵایەتی و جەماوەر هەیە.

  • ئەگەر هەوڵ بدەن بە پشتگوێخستنی زۆرینەی هەرە زۆری کۆمەڵگە ئەم ڕێگەیە ببڕن، ئەوا هەڵە دەکەن و زیان بە پڕۆسەکە دەگەیەنن.

مەهمەت ئوچوم دەشڵێت: "بێ بەشداری و ڕۆڵگێڕانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان پڕۆسەکە ناچێتە پێشەوە، بەڵام بەردەوام باسکردن لە دۆخی ئۆجەلان وەک پرسی هەرە لەپێشینە، تێڕوانینێکی زۆر تەسکە." جەخت لەوەش دەکاتەوە، ناتوانرێت پێوەرەکانی پەرەپێدانی دیموکراسی تەنیا لەسەر بنەمای دۆخی کەسی تاوتوێ بکرێن.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

میدیای تورکیا: ڕەنگە ئۆجەلان لە پەخشی ڕاستەخۆدا بانگەوازی گەڕانەوە بکات

سەنگەرگۆڕین لە تورکیا؛ مۆتەکەی ئۆپۆزسیۆن و سینی زێڕینی دەسەڵات

محەمەد عەلی

Sun Nov 22 2026

Loading related news...