مەسروور بارزانى بڕیاریدا شوقەى کرێنشینان بداتە کەسوکارى شەهیدان

مەسروور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى کاربەڕێکەرى پارتى
مەسروور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى کاربەڕێکەرى پارتى

پووختەی هەواڵەکە

  • لە ئیدارەى سۆران زەویى ئەو شوقانەى بۆ کرێنشینان دروستکرا درایە وەبەرهێنێک.

  • سەرپەرشتیارى ئیدارەى سۆران ڕایگەیاند، لە ئیدارەى سۆران کۆمپانیایەک زەویى شوقەى کرێنشینانى پێدراوە.

  • هەڵگورد شێخ نەجیب دەشڵێـت، ئەو کۆمپانیایەى زەویى کرێنشینانى پێدراوە خانوو بۆ کەسوکارى شەهیدان دروستدەکات


سەرپەرشتیارى ئیدارەى سۆران ڕایگەیاند، بەبڕیارى مەسروور بارزانى سەرجەم ئەو شوقانەى لە سنوورى پارێزگاى هەولێر بۆ کرێنشینان دروستکرابوون، دەدرێنە کەسوکارى شەهیدانى شەڕى دژى داعش.


لە بری کرێنشینان دەدرێـتە کەسوکاری شەهیدان

  • لە ئیدارەى سۆرانیش شوقەى کرێنشینان دەڕوخێنرێت، زەوییەکە دەدرێتە وەبەرهێنەرێک و لە بەرامبەردا 172 خانوو بۆ کەسوکارى شەهیدان دروستدەکات.

  • هەڵگورد شیخ نەجیب، لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە پاش بڕیارى مەسروور بارزانى بۆ گۆڕینى شوقەى کرێنشینان بۆ کەسوکارى شەهیدان دەرکەوت ئەو شوقانەى لەسۆران دروستکراون بۆ کرێنشینان مەرجى سەلامەتییان تێدانییە تاوەکو بدرێنە کەسوکارى شەهیدان.

  • بۆیە داوا لە کۆمپانیاى مارینا کرا، لە بەرامبەر پێدانى زەویى شوقەى کرێنشینان 172خانوو بۆ کەسوکارى شەهیدان دروستبکات.

  • هەڵگورد شیخ نەجیب گوتیشی ، پارچە زەوییەکە 23هەزار مەتر دووجایە و بەهاکەى ناگاتە ئەوەى کە 172خانووی بە سەرجەم خزمەتگوزارییەکەوە پێ دروستبکرێت، بۆیە کۆمپانیاى جێبەجێکار بەشێکى پرۆژەکە بەشێوەى خێرخوازى دروستدەکات.

سەرپەرشتیارى ئیدارەى سۆران دەڵێت" ئەو یەکە نیشتەجێبونانەى لە ڕواندز، چۆمان و مێرگەسووریش دروستکراون، نادرێنە کرێنشینان و پاش تەواوکردنیان دەدرێن بە کەسوکارى شەهیدان.

شوقەى کرێنشینان لە ئیدارەى سۆران 13ملیار دینارى تێدا خەرجکراوە و ئەو ئەندازیارەش کە پێشتر سەرپەرشتى پرۆژەکەى کردووە، ئێستا پۆستێکى باڵاى لە ئیدارەى سۆران پێدراوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

د. محەمەد شوکرى: کارەکانی یەکەی نیشتەجێبوونى کرێنشینان لە سلێمانى و زاخۆ قۆناغى باشى بڕیوە

Loading related news...