سەرۆکایەتى تورکیا: لێکۆڵینەوە لەو کەسانە دەستیپێکردووە، ئەو دەنگۆیانە بڵاودەکەنەوە.
سەرۆکایەتى تورکیا: دیمەنە تۆمارکراوەکان کۆنن.
لە شەوی شەممەوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە تورکیا، دیمەنی خۆپیشاندانێک لە شاری مەڵەتی باکووری کوردستان بڵاوکرایەوە کە تێیدا داوای دەستلەکارکێشانەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەکەن و بە یاخیبوون ناوبرا.
دەنگۆکان ڕەدەکەینەوە.
دیمەنەکان کۆنن و هیچ ڕووداوێکی نوێ لە ئارادا نییە.
ئەو دیمەنانە بە مەبەستی بە لاڕێدابردنی خەڵک و ڕایگشتی بڵاودەکرێنەوە.
لە بارەی ئەو کەسانەی دیمەنەکەیان بڵاوکردووتەوە ناوەندەکە ڕایدەگەیێنێت، لێکۆڵینەوە لەو کەسانە دەستیپێکردووە و ڕێکاری دادوەرییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
