
یەکەم کۆبوونەوەى حکومەتى کاربەڕێکەرە لەپاش کشانەوەى تیمى یەکێتى.
کۆبوونەوەکە لەسەر سەردانەکەى مەسروور بارزانى بۆ بەغدادە.
تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە هێرشەکەى سەر کێڵگەى کۆرمۆرە.
بە گوێرەى زانیارییەکانى پەیامنێرى کەناڵ8، ڕۆژى چوارشەممە 11ـى تشرینى دووەم، حکومەتى کاربەڕێکەرى پارتى کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکە مەسروور بارزانى باس لە ئاکامى سەردانەکەى بۆ بەغداد و گفتوگۆکانى لەگەڵ حکومەتى عێراق و لایەنە سیاسییەکان پەیوەست بە بودجەى ساڵى 2027 دەکات.
لە کۆبوونەوەکە باس لە هێرشەکانى سەر کێڵگەى کۆرمۆر.
کاریگەرى لەسەر کەمبوونەوەى کارەبا و غازى ماڵان دەکرێت.
ئەمە یەکەم کۆبوونەوەى حکومەتى کاربەڕێکەرى پارتییە پاش کشانەوەى تیمى یەکێتى و لە 8ـى ئەم مانگەوە تیمى یەکێتى لە حکومەت کشانەوە و بافڵ جەلال تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، لەم حکومەتە فاشیلە دەکشێنەوە و دان بەوەش نانێن کە لە کۆبوونەوەى پەرلەمان ڕوویداوە.