تیمەکانی شارەوانی ورمێ 300 کیلۆمەتر لە ڕێگەکانی پارێزگاکەیان لە بەفر پاککردووەتەوە.
تیمەکان 24 کاتژمێر لە ئەرکدان.
ئەرسەلان شکوری، بەڕێوەبەری دامەزراوەی ڕێگەوبانی و گواستنەوەی پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند، بەفر بارین لە 24 کاتژمێری ڕابردوو زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکەی گرتووەتەوە بەو هۆیەوە لە هەندێک ناوچە ئاستەنگی هاتووچۆ دروست بووە.
لە 24 کاتژمێری ڕابردوو 26 ئامێری پاککردنەوەی ڕامالێنی بەفر خراونەتە کار.
لەو ماوەیەدا توانراوە زیاتر لە 300 کیلۆمەتر لە ڕێگەکانی هاتووچۆی پارێزگای ورمێ پاکبکرێتەوە.
میدیای ئێران: بەفر بارین زۆربەی کوێستانەکانی پارێزگای خۆراسانی باکووری وڵاتەکەی گرتووەتەوە.
پلەکانی گەرما لە هەندێک ناوچەی پارێزگاکە بۆ خوار سفری سیلیزی دابەزیووە.
ئەوە جگە لەوەی هەر لە 24 کاتژمێری ڕابردوو بارانی بەخوڕ زۆربەی ناوچەکانی سنە و ئیسفەهان، گوڵستان و چەند پارێزگاکایەکی دیکەی وڵاتەکەی گرتووەتەوە، بە جۆرێک لە پارێزگای گوڵستان ڕێژەی بارانبارین گەیشتووەتە 58 ملیمەتر و لە پارێزگای ئیسفەهانیش 162 ملیمەتری تۆمار کردووە.