قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵەکانی سێ وڵاتی ئەورووپی کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵەکانی سێ وڵاتی ئەورووپی کۆبووەوە

00:00/00:00

پووختەی هەواڵەکە

  • قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵ و نوێنەرانی باڵای سێ وڵاتی ئەوروپی کۆبووەوە

  • لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سیاسی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و هۆکاری ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسییەکانی تاوتوێکراون.


بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی، کۆبوونەوەکەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ هەریەکە لە کریستیان ئۆلفکە، کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا، ئیمانوێل مینیۆ، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا، و ئێستەر لوفن، کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا بە وەکالەت بەڕێوەچووە.


ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە

  • قوباد تاڵەبانی هۆکار و ڕەهەندەکانی ناکۆکییە سیاسییەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستانی بۆ دیپلۆماتکارە ئەوروپییەکان ڕوون کردووەتەوە.

  • تیمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم، پابەندبوونی تەواوەتی خۆی بە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی دووپات کردووەتەوە.

ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە ، ناکۆکییەکان پارتی و یەکێتیی لەسەر پرسی کۆبوونەوەی پەرلەمان و دیاریکردنی دەستەی سەرۆکایەتی گەیشتووەتە لوتکە و بەوهۆیەوە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕیاری کشانەوەی تیمی یەکێتییان لە حکومەتى کاربەرێکەری پارتی لە هەولێر دەرکرد.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

کەناڵ8 وردەکاریى کۆبوونەوەى بافڵ جەلال تاڵەبانى و فراکسیۆنى یەکێتى ئاشکرا دەکات

کەناڵ8

Tue Nov 10 2026

Loading related news...