هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر گەڵای دار وێنەی کەسایەتییەکان دەکێشێت

هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر گەڵای دار وێنەی کەسایەتییەکان دەکێشێت

00:00/00:00

پووختەى ڕاپۆرت

  • ئەرسەلان زەیتوونی: بە وردە موو نیگار دەکێشێت و شیعری شاعیران دەنووسێت.

  • لەسەر گەڵای دارەکان وێنەی کەسایەتییەکان دەکێشێت

  • گەڵاى سادە دەگۆڕێت بۆ تابلۆیەکى پڕ لە جوانى.


هاوکارى کەناڵ8 لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان خاتوو فەریدە وەسینی، سەردانى گەنجێکی شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانى کردووە، ئەویش ئەرسەلان زەیتوونی، گەنجێکی داهێنەر و خاوە بەهرەیەکی تایبەت و سەرسوڕهێنەرە توانیویەتی جیهانێکی نوێ لە هونەر بۆ خۆی دروست بکات.


ئەرسەلان زەیتوونى داهێنانەکانى پڕبایەخن

  • ئەو تەنیا نیگارەکان لەسەر گەڵای درەختەکان ناکێشێت.

  • سەرتاشخانەیەکی تایبەتی هەیە.

  • لە ڕێگەی ئەو وردە مووانەی لە سەرتاشخانەکەی بەجێدەمێنێت، بە سەلیقە و وردیی خۆی هۆنراوە و وێنە لەسەر تابلۆکان دەخوڵقێنێت.

  • بۆ ئەرسەلان هەر گەڵایەک دەرگایەکی هونەر و هەر تاڵە.

  • موویەکیش دەرفەتێکە بۆ نیشاندانی بەهرە و داهێنانەکانی.

  • ئەو بەکارەکانی بەهرە سەرسوڕهێنەرەکانی خۆ دەسەلمێنێت.

  • ئەوەش دەسەلمێنێت جوانی بەرهەمەکان لە قەبارەدا نییە.

  • بەڵکو لە خەیاڵ و ئەندیشەی هونەرمەندەکەیە.

Loading related news...