
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (مەهەپە) لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، پرۆسەی چارەسەری کە ئەنقەرە بە تورکیای بێتیرۆر ناویدەبات، زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت و سیاسەتی دەوڵەتە.
یەکێک لەو ئەرکانە، هەماهەنگیی بەسیاسیکردنە لە پرۆسەی ئاشتیدا، ئەمەش مافی ئەو کەسەیە کە لە ئیمراڵییە. لەڕێگەی پێدانی ئەو ناونیشانە بەو، پێویستە وەک کۆمەڵگە پشتیوانی هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی، دانانی چەک، یاخیبوون لە دەوڵەت و کۆتاییهێنان بە تووندوتیژی بکرێت و ڕاگەیێنراوە هاوسەنگ و بەپێزەکانی لە 27ـی شوباتی 2025 و 27ـی شوباتی 2026دا، پەسەند بکرێت و دەستەبەری ئەوە بکەین ئەم سیاسەتەی کۆماری تورکیا بەردەوامیی هەبێت".
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە)، کە بە یەکێک لە تووندترین سەرکردە نەتەوەییەکانی تورکیا و هاوپەیمانی سەرەکیی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) دادەنرێت، گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە گوتاری سیاسیدا کردووە بەرامبەر دۆسیەی کورد و پرۆسەی ئاشتی.
ئەم پرۆسە نوێیەی کە لە کۆتایی ساڵی 2024ـەوە بە فەرمی دەستیپێکرد و بە "تورکیای بێتیرۆر" ناوزەند دەکرێت، دوای ئەوە هات کە باخچەلی لە پەرلەمانی تورکیا تەوقەی لەگەڵ پەرلەمانتارانی سەر بە پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) کرد.
باخچەلی پێشتریش داوای کردبوو کە پێویستە عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە پەرلەمانی تورکیاوە گوتار پێشکەش بکات و هەڵوەشاندنەوەی چەکداریی پەکەکە ڕابگەیەنێت، ئەم لێدوانە نوێیەش وەک هەنگاوێکی یاسایی و کردارییە بۆ بە فەرمیکردنی ڕۆڵی ئۆجەلان لە پڕۆسەی گۆڕینی خەباتی چەکداری بۆ خەباتی سیاسی لە تورکیادا.
ڕاپرسییەک لە تورکیا: 43.8%ـی خەڵک دەڵێن پرۆسەی ئاشتی کێشەی کورد چارەسەر ناکات
ناڕوونییەکان لەبارەی یاسای پرۆسەی ئاشتی بەردەوامن و لایەنەکان لێدوانی دژ بە یەک لەسەر پرۆسەکە دەدەن




