
بڕیارە ڕۆژی 3ـی کانوونی یەکەم، لە پەخشی ڕاستەوخۆدا پزیشکەکە گولـلەباران بکرێت، ڕۆژنامەوانان بە جیا پرسیاریان لە هەریەکە لە جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا و پیت ھێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا کرد، ئەوان پێچەوانەى یەکدى قسەیان کرد.
بەرپرسانی پێشووی ئەمریکا هۆشدارییاندا لەوەی کە پەخشکردنی ڕاستەوخۆی ئەو ڕووداوە دەکرێت ببێتە "ئامڕازێکی هاندەر بۆ زیادبوونی تیرۆریستان"، پیاوانی ئایینیش ڕەخنەی توندیان لەو بڕیارە گرت و قەشەیەکی بەناوبانگی کاسۆلیکی ئەمریکیش پلانەکەی بە "دڕندانە" ناوبرد.
لێدوانە جیاوازەکانی ناو ئیدارەکەی ترەمپ جارێکی دیکە بووە هۆی دەرخستنى ناکۆکییەکانی پێنتاگۆن و تیمی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، بەتایبەتیش لەنێوان ڤانس و هێگسێت، کە زۆرجار وەکو دوو ڕکابەر بۆ جێگرەوەی ترەمپ و بەربژێری گریمانەیی بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا، لە هەڵبژاردنی داهاتوودا ناویان هاتووە.
لەم نێوەندەشدا ترەمپ هەڵوێستێکی ڕوونی سەبارەت بە پەخشکردنی گولـلەبارانکردنەکە ئاشکرا نەکردووە و کەمێک بە دوودڵییەوە باسی پلانەکەی کرد، بەڵام ئەوەی نەشاردەوە کە نیزال حەسەن شایەنی گولـلەبارانکردنە و بە "شێت" ناوی برد، بەبێ ئەوەی ڕوونی بکاتەوە کە ئایا پشتگیری لە پەخشکردنی ڕاستەوخۆی گوللـەبارانکردنەکە دەکات یان نا.
نیزال حەسەن، پزیشکێکی دەروونیی بە ڕەچەڵەک فەڵەستینییە بەهۆى کوشتنی 13 سەربازی ئەمریکی لە بنکەی سەربازیی فۆرت هوود لە ساڵی 2009دا، حوکمى گولـلەبارانکردنى بۆ دەرچووە.

.jpg)

.jpg)
