گرنگترین یارییەکانی ئەمشەوی چامپیۆنزلیگ

  • ئەمشەو یارییەکانی گەڕی 4ـەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ بەڕێوەدەچن.

  • لە کاتژمێر 20:45 ڕیاڵ مەدرید دەبێتە میوانی ئایک ئاسینا و لیڤەرپووڵ ڕووبەڕووی فەنەرباخچە دەبێتەوە.

  • لە کاتژمێر 23:00 مان سیتی دەچێتە ئەڵمانیا و ئارسیناڵیش لەگەڵ سلاڤیا پراگ یاری دەکات.

  • پۆرتۆ میوانداریی ناپۆلی دەکات و دۆرتمۆند ڕووبەڕووی ڕیاڵ بێتیس دەبێتەوە.

لە گەڕی چوارەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، ئەمشەو لە دوو کاتی جیاوازدا چەند یارییەکی بەهێز بەڕێوەدەچن و ئەرکی یانە گەورەکان ئاسان دەبێت.

سەرەتا لە کاتژمێر 20:45 یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ئاسینای پایتەختی یۆنان ڕووبەڕووی یانەی ئایک ئاسینا دەبێتەوە، یانەی شاهانە بە ئاستێکی زۆر بەرزەوە دەردەکەوێت و شەش یارییە لەسەریەک لە خول و پاڵەوانێتییەکان بردنەوە بەدەستدەهێنێت، هاوکات دەیەوێت چوارەم بردنەوەی لەسەریەک لە چامپیۆنزلیگ تۆماربکات.

هەر لەهەمان کات، یانەی لیڤەرپووڵی ئینگلیزی لە تورکیا دەبێتە میوانی یانەی فەنەرباخچە، ڕێدز دەیەوێت قەرەبووی شکستەکەی ئەم هەفتەیەی بەرامبەر ئارسیناڵ لە پرێمەرلیگ بکاتەوە و بە سێ خاڵەوە ئیستانبوڵ بەجێبهێڵێت.

دواتر یارییەکانی کاتژمێر 23:00 دەستپێدەکات، ئارسیناڵ لە دەرەوەی یاریگەی خۆی ڕووبەڕووی سلاڤیا پراگی چیکی دەبێتەوە، هاوکات لایپزیگ لە ئەڵمانی میوانداریی مان سیتی دەکات.

دوو یاریی دیکەی گرنگیش لەوکاتەدا بەڕێوەدەچن، کاتێک ناپۆلی دەچێتە پۆرتوگال و ڕووبەڕووی پۆرتۆ دەبێتەوە کە 10 یارییە لەسەریەک بردنەوە تۆمار دەکات، هاوکات یانەی دۆرتمۆند لە سیگنال ئیدونا پارک میوانداریی ڕیاڵ بێتیس دەکات.

Loading related news...