مۆرینیۆ: خەمی ڤینیسیۆس مەخۆن

دوای بردنەوەی بەرشلۆنە لە ئەستۆن ڤێلا، چاوەکان لەسەر ریاڵ مەدریدن کە ئەمشەو لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا کاتژمێر 20:45 دەبێتە میوانی ئایک ئەسینای یۆنانی.
شاهانەکان دوایین یەکەی مەشق و ڕاهێنانەکانیان ئەنجامدا، کە شەش یارییە لەسەریەک نەدۆڕاون و باڵادەستن.
دوایین یارییان لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر رۆما بردەوە و ریمۆنتادایەکی گەورەیان کرد، کوڕانی جۆزێ مۆرینیۆ لە سەرجەم خوڵ و پالەوانێتیەکان لەم وەرزەدا 38 گۆڵیان کردووە و 15 گۆڵیان لێکراوە.
تەنیا خاوەنی دوو شکستن، بەرامبەر بێتیس و ئەتلەتیکۆ بوو، هەردووکیشی لە دەرەوەی یاریگای خۆیاندا بوون.
جۆزێ مۆرینیۆ زۆر بڕوای بەوەیە کە ئەم شێوازی یارییکردنەی بۆ ریاڵ مەدرید هەیەتی زۆر گونجاوە، گەرچی تیمەکە هێشتا لە ژێر تاقیکردنەوە دایە، جونکە سپێشڵ وەن ئاماژەی بەوەدا بە یەک وەرز ناتوانێت تیمێکی گەورە دروستبکات و سەرجەم نازناوەکان ببەنەوە، چونکە یاریزانەکان هێشتا پێویستییان بە گونجاندن هەیە.
لە دوایین کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی سپێشڵ وەن، ئاماژەی بەوەدا تیمەکە هیچ کێشەیەکەی نییە، یاریزانان زۆر گونجاون لەگەڵ یەکدا، هاوکات بابەتی خراپی ئاستی ڤینیسیۆس تەنیا ماوەیەکی کاتییە و ئەو یاریزانە ئدەگەرێتەوە ئاستی راستەقینەی خۆی.

ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە کار بکەین و سەرنجمان
تەنها لەسەر یارییەکەی ئەمشەو و بەدەستهێنانی سێ خاڵە.

دەزانین ئایک ئەسینا لە یاریگای خۆیدا تیپێکی مەترسیدارە و
هاندەرەکانی گەورەن، بۆیە دەبێت لە هەموو روویەکەوە ئامادە بین و هیچ هەڵەیەک قبوڵ
ناکرێت.

هەروەها، لەم ساتە سەختەدا، پێویستە سەرەتا سەرەخۆشیی خۆم و
یانەکەمان ئاراستەی خێزانی یاریزان خیسوس دێ میگێل و یانەی تێنەریفێ بکەم؛ ئەمە
ڕۆژێکی زۆر ناخۆشە بۆ هەموو کۆمەڵگەی تۆپی پێ.

یاریزانانم هەمووی ڕێکن لەگەڵ یەکدی، ڤینیسیۆس هیچ کێشەی نییە، هەموو یاریزانێک وەرزی خراپی تووش
دەبێت، بەڵام دەگەڕیتەوە ئاستی راستەقینەی خۆی و دڵنیاشبن لە جاران بەهێزتر
دەگەڕێتەوە.

Loading related news...