
هەردوو وەزارەت لە هەوڵدان کەمترین کاریگەرى لەسەر کاتەکانى کارەبا هەبێت.
بەزووترین كات بارودۆخی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە.
وەزارەتى سامانەسروشتییەکان و وەزارەتى کارەباى هەرێمى کوردستان، ڕاگەیێنراوێکى لە بارەى هێرشەکەى ئەمشەوى سەر کێڵگەى کۆرمۆ بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوەکرد، كاتژمێر 11:00ـی ئەمشەو لە كردەوەیەكی تیرۆرستیدا كێڵگەی كۆرمۆر هێرشی كرایە سەر.
هەوڵەکان بۆ چاککردنەوەى کێڵگەکە
هەر دوو وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی كارەبا لە هەوڵدان.
بۆ ئەوەی هێرشە تیرۆریستییەكە كەمترین كاریگەریی لەسەر كاتەكانی پێدانی كارەبا هەبێت.
لەسەر هاوبەشانی كارەبا و بەزووترین كات بارودۆخی كارەبا ئاسایی بێتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە، دواى هێرشەکە، بەرهەمهێنانى کارەبا کەمبووەتەوە و لە پارێزگاکانى هەولێر و سلێمانى و دهۆک، پێدانى کارەباى نیشتمانی کەمبووەتەوە.