کەناڵ8 ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى تیمى یەکێتى لە حکومەت ئاشکرا دەکات

پووختەى هەواڵ

  • لە پێنجشەممەى ڕابردووەوە بافڵ جەلال تاڵەبانى بڕیارى کشانەوەى یەکێتى لە حکومەت داوە.

  • بڕیارەکە لە کاردانەوەى هەڵبژاردنى دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمان بوو بەبێ سازان.


پاش کشانەوەیان لە حکومەتى کاربەڕێکەر، ئەمڕۆ 8ـى تشرینى یەکەم، بە سەرپەرشتى قوباد تاڵەبانى، تیمى حکومى یەکێتى کۆبووەوە.


زانیارییەکانى کەناڵ8:

  • قوباد تاڵەبانى و تیمەکە لە کۆبوونەوەکەدا جەختیان لە پابەندبوون بە بڕیارەکانى سەرۆکى یەکێتى کردووەتەوە.

  • لە حکومەتى کاربەڕێکەر کشاونەتەوە و نەچوونەتەوە دەوامى حکومەت.

  • تیمەکە بۆ ڕاییکردنى کاروبارى هاونیشتمانییان لە سلێمانى دەبێت.

  • ڕێگە بە ڕاگرتنى مامەڵەى هاونیشتمانییان و فەرمانگە حکومییەکان نادەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پاش ئەوەى پارتى و چەند پەرلەمانتارێک و سێ پەرلەمانتارى پێکهاتەکان، 4ـى ئەم مانگە و بەبێ ڕێککەوتنى سیاسی، کۆبوونەوەى پەرلەمانى کوردستانیان کرد و دەستەى سەرۆکایەتییان هەڵبژارد، بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، ئەم حکومەتە فەشەلى هێناوە و لە ئێستاوە لەم حکومەتە دەکشێینەوە، هەروەها دان بەوەی لە پەرلەمان ڕوویدا و بە دەرئەنجامەکانیشی نانێین.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

Loading related news...