
لەگەڵ دەستپێکردنى لافاوەکە، پارێزگارى سلێمانى پەیوەندى بە پارێزگارى هەولێرەوە کردووە.
ئامادەیی بۆ هەموو جۆرە هاوکارییەک و ناردنى تیم دەربڕیوە.
لافاوەکەى هەولێر زیانى زۆرى لە کاسبکار و هاونیشتمانییان داوە.
هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، بەناوى پارێزگاى سلێمانییە ئامادەیی تەواوى خۆیان دەربریوە بۆ ناردنى تیم بۆ هاوکاریکردنى تیمە فریاگوزارییەکانى هەولێر، لە پاککردنەوەى ئەو شوێنانەى لافاو زیانى پێگەیاندوون.
پارێزگارى هەولێر گوتى ئەگەر پێویست بکات داواى هاوکاریى دەکەین، بەڵام تاوەکو ئێستا داوایان نەکردووە.
ئامادەى هەموو جۆرە هەماهەنگى و پشتیوانییەکین.
ڕۆژى 7ـى تشرینى دووەم، لافاو شارى هەولێرى گرتەوە و بەهۆیەوە دوو هاونیشتمانیى گیانیان لەدەستدا و سەدان ماڵ، ئۆتۆمبێل، دوکان و بازاڕ و شوێنى گشتیى زیانیان بەرکەوت.
پردى سەیداوە بووە بە ڕەمزى لافاو؛ کۆڕنیشەکە کاسبکارانى ماڵوێران کرد
