باوکی مستەفا: منداڵەکەم بە نیازی سەرچاککردن لەگەڵ خۆم برد

باوکی مستەفا: منداڵەکەم بە نیازی سەرچاککردن لەگەڵ خۆم برد

00:00/00:00

پووختەى هەواڵ

  • لە لافاوەکەى هەولێر منداڵێک و گەنجێک گیانیان لە دەستدا.

  • مستەفاى پێنج ساڵ لەناو ئۆتۆمبێلەکەى باوکى خنکا.

  • ئەمڕۆ پرسەى بۆ دانرا و باوکى بەوپەڕى دڵتەنگییەوە باسى لە ڕووداوەکە کرد.


باوکی مستەفا، بە کەناڵ8ـى گوت "مستەفای کوڕم لەگەڵ خۆم بردووە بۆ سەر کارەکەم و بەنیازی ئەوەی لەکاتی گەڕانەوەیدا بیبەم بۆ سەرچاککردن، بەڵام کەوتووەتە ناو چاڵێکەوە و ئۆتۆمبێلەکەی پر بووە لە ئاو و نەیتوانیوە بیدۆزێتەوە".


باوکی مستەفا:

  • تەنیا توانیم خۆم ڕزگار بکەم.

  • پاش 40 خولەک لە گەڕان، توانرا ئۆتۆمبێلەکە و تەرمی منداڵەکەم بدۆزێتەوە.

لە یەکەم بارانى بەخوڕدا دوێنێ و شەوى ڕابردوو لە شارى هەولێر لافاو دروستبوو، جگە لە گیان لەدەستدانى دوو هاونیشتمانی، زیانى زۆرى بە کاسبکاران و هاونیشتمانییان گەیاند.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

بەرپرسیارێتیی لافاوەکە لە ئەستۆی کێیە؟ هۆشدارییەکانی کەناڵ8 و کەمتەرخەمی بەرپرسان

پردى سەیداوە بووە بە ڕەمزى لافاو؛ کۆڕنیشەکە کاسبکارانى ماڵوێران کرد

لە هەولێر لیژنە بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارى لافاوەکە پێکهێنرا

Loading related news...