گەنجێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کار بۆ پاراستنی ڕەسەنایەتیی ئەسپی کوردی دەکات

گەنجێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کار بۆ پاراستنی ڕەسەنایەتیی ئەسپی کوردی دەکات

00:00/00:00

پووختەى ڕاپۆرت

  • هێمن زیجی: ئامانجم پاراستنی ناسنامەی ئەسپە ڕەسەنە کوردییەکانە.

  • هێمن زیجی: ئەسپە کوردییەکان میراتی نەتەوەیی کوردن و دەبێت بپارێزرێن.


هێمن زیجی، گەنجێکی خەڵکی شاری بۆکانی پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، خاوەنی کێڵگەی ئەسپ سوارییە، لە ڕێگەی چاڵاکییەکانی خۆیەوە ڕۆڵێکی گرنگ لە بواری ئەسپسواری و پاراستنی ئەسپی ڕەسەنی کوردییەکان لە شارەکەی خۆی دەبینێت.


هاوکارمان فەریدە وەیسی، سەردانی ئەم گەنجەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کردووە:

  • بە شێوەیەکی بەردەوام سەرقاڵی ڕاهێنان، پەروەردە و چاودێریی ئەسپی ڕەسەنی کوردییە.

  • هەوڵ دەدات ئەم بەشە گرنگەی میراتی نەتەوەیی لە ڕێگەی کار و چالاکییەکانییەوە بپارێزێت و پەرەی پێبدات.

  • یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی بەشداریی بەردەوامییەتی لە پێشبڕکێکانی ئەسپسواری بە جل وبەرگی ڕەسەنی کوردی.

  • جگە لە پیشاندانی لێهاتوویی و شارەزایی لە بواری ئەسپسواری، دەربڕینی پابەندییە بە ناسنامە، کولتوور و دابونەریتی کوردی.

  • هاوڕێیەتیی بەردەوامی لەگەڵ ئەسپەکان وایکردووە شارەزا و ئاشنای هەست و دنیای ئەم گیاندارانە بێت.

  • کلیلی چوونە دڵی هەر ئەسپێک دروستبوونی متمانەیە لە نێوان خاوەنەکەی و ئەسپەکە.

  • ئەسپەکان زیاتردەنگ دەناسن تاوەکو ڕەنگ گوتیشی، ئەسپە باشەکان هەمیشە گوێڕایەڵن.


سامیا حەسەن

Sun Nov 08 2026

Loading related news...