ڕێکارە یاساییەکانى یەکێتى دژى سێ پەرلەمانتارەکە دەستیپێکرد

پووختەى هەواڵ

  • کاردانەوەکانى دانیشتنى هەڵبژاردنى دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمان بەردەوامن.

  • یەکێتى لە کۆمیسیۆن و دەستەى دادوەریى هەڵبژاردن سکاڵا تۆمار دەکات.

  • سێ پەرلەمانتارى یەکێتى بەشداریىان دانیشتنى دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى کوردستان کرد.


یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕێکارە یاساییەکانى دژی ئەو سێ پەرلەمانتارەی حیزبەکەی دەستپێکرد کە وەک ڕزگار حاجى حەمە، ئەندامى مەکتەبى سیاسیى یەکێتى و لێپرسراوى مەکتەبی هەڵبژاردنى حیزبەکە دەڵێت، لە کۆدەنگیى فراکسیۆنى یەکێتى دەرچوون و بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەى ڕۆژى 4ـى ئەم مانگەی پەرلەمانی کوردستان کرد کە تیایدا دەستەی سەرۆکایەتیی هەڵبژێردرا.


ڕزگار حاجى حەمە، لە بوڵتنى هەواڵەکانى کەناڵ8:

  • یەکێتى هەرگیز دەستبەردارى ئەو سێ کورسییەى پەرلەمانى کوردستان نابێت.

  • سێ پەرلەمانتارى فراکسیۆنى یەکێتى کۆدەنگیى فراکسیۆنەکەیان شکاند.

  • یاساى هەڵبژاردنەکان ڕێگریى کردووە لە سەنگەرگواستنەوەى پەرلەمانتاران و گۆڕینى فراکسیۆن تاوەکو ئەو کاتەى سەرۆکى حکومەت هەڵدەبژێردرێت.

  • ئەو سێ پەرلەمانتارەى یەکێتى و ئەوانى دیکەش سەرپێچییەکى دیاریان لە یاساکانى کۆمیسیۆن کردووە.

  • سکاڵاى یاسایى لە دژیان لە کۆمیسیۆن و دەستەى دادوەریی هەڵبژاردن تۆمار دەکەین.

  • ئەو سێ پەرلەمانتارە خیانەتیان لە دەنگدەرانى یەکێتى کردووە و بە هەر سێکیان دەنگى کورسییەکى پەرلەمانیان بەدەستنەهێناوە.

  • نرخى کورسى لە پارێزگاى هەولێر زیاتر لە 18 هەزار دەنگ بووە و ئەوان بە هەرسێکیان 17 هەزار دەنگیان بەدەستهێناوە.

  • ئەگەر لەسەر لیستى یەکێتى نەبوونایە بە هەر سێکیان دەنگى کورسییەکیان کۆنەدەکردەوە.

  • وەکو یەکێتی ئامادەکاریى بۆ ئەوە دەکەین ڕێکاریى یاسایى بگرینەبەر دژى ئەو سێ پەرلەمانتارە.

  • بەکارهێنانى دەستەواژەى سەربەخۆ دەربازیان ناکات لە سزاى یاسایى.

بەگوتەى ئەو ئەندامەى مەکتەبى سیاسى ڕێکارەکانى یەکێتى دژى ئەو سێ پەرلەمانتارە و ئەو کارەى ڕۆژى 4ـى ئەم مانگە هەر بەوەندەوە ناوەستێت و پرسەکە دەبەنە دادگاى فیدراڵیش کە لەو بارەیەوە ئەزموونێکى سەرکەوتووى پێشووتریان هەیە و سەرکەوتووبوون لە گۆڕینى یاساى هەڵبژاردن لە هەرێمى کوردستان و کەمکردنەوەى کورسیى پێکهاتەکان.

گەشبینیى خۆشى نیشاندا بەوەى کە دادگاى فیدراڵى خۆى بەدواداچوون بۆ کێشەکە دەکات و بڕیارى لەسەر دەدات.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

کەناڵ8 وردەکاریى کۆبوونەوەى بافڵ جەلال تاڵەبانى و فراکسیۆنى یەکێتى ئاشکرا دەکات

عەبدولستار مەجید: ئەم ئاڕاستەیەى پەرلەمان درزەکان زۆر قووڵتر دەکات

کەناڵ8

Sun Nov 08 2026

Loading related news...