شەوە خەمناکەکەى گەڕەکی سێبەردان

شەوە خەمناکەکەى گەڕەکی سێبەردان

00:00/00:00

پووختەى ڕاپۆرت

  • گەڕەکی سێبەردان و چەندین ناوچەی دیکەى هەولێر شەوێکی سەختیان بەڕێکرد.

  • لە گەڕەکى سێبەردان محەممەدى 28 ساڵ گیانى لەدەستدا.

  • سەدان ماڵ و دوکانى هاونیشتمانییان وێرانبوون.


شەوى شەممە لەسەر یەکشەممە، گەرەکی سێبەردانی هەولێر شەوێکی پڕ لە ترس و دڵەڕاوکێى بەسەربرد. لافاو هەموو شتێکی تێکدا، بەڵام دڵتەزێنترین ڕووداو گیانلەدەستدانی محەممەد بوو.


چیرۆکەکە لە زارى هاوڕێکانییەوە:

  • محەممەد چوو تاوەکو گیانى کەسێک ڕزگار بکات.

  • بەڵام خۆی نەگەڕایەوە و بووە چیرۆکێکی خەمبار بۆ ئێمە و کەسوکارى.

زیان زۆرە و تیم کەم

  • کاتێک ڕۆژ بووەوە قەبارەی زیانەکان زیاتر دەرکەوت.

  • هاونیشتمانییان چاوەڕوانی یارمەتی و چارەسەری خێرای لایەنە پەیوەندیدارەکانن.

  • بەهێزی خۆیان دەستیان بەپاککردنەوەی ماڵەکانیان کرد.

  • هیچ تیمێکی خزمەتگوزاری نەگەیشتە شوێنی لافاوەکە.

لە سێبەردانەوە تاوەکو گەڕەکەکانی شێخ ئەحمەد، گلکەند و تەیراوە و سەیداوەو برایەتی و هەولێری نوێ، تاوەکو بازاڕەکانی لەنگە، فاملی مۆل و داون تاون، جگە لەزیانی گیانی زیانی مادی بەر بازاڕ و ماڵ و دەیان ئۆتۆمبێلی هاونیشتمانییان کەوت.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

پاککردنەوە دەستیپێکردووە؛ هاونیشتمانییەک: داوای هاوکاریم لە شارەوانى کرد گوتیان سێ ڕۆژی دیکە

پردى سەیداوە بووە بە ڕەمزى لافاو؛ کۆڕنیشەکە کاسبکارانى ماڵوێران کرد

لە هەولێر لیژنە بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارى لافاوەکە پێکهێنرا

کەناڵ8

Sun Nov 08 2026

Loading related news...