پەیامنێری کەناڵ8: بە درۆن هێرشکراوەتە سەر کێڵگەی کۆرمۆر.
درۆن لە بەشی بارکردنی ئێڵ پی جی داوە.
هێرشەکە زیانی بە کێڵگەکە گەیاندووە.
زیانى گیانى نەبووە.
ئەحمەد موفتى بۆ کەناڵ8: بە شێوەیەکى مەیدانى بەدواداچوون بۆ زیانەکان دەکەن.
دواتر هەموو لایەک لە زیانەکان ئاگاداردەکەنەوە.
قائیمقامى چەممچەماڵ بۆ کەناڵ8: لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە دەستیپێکردووە.
لە لایەکى دیکەوە پەیامنێرى کەناڵ8، ڕایگەیاند، هێرشەکە بەشى بارکردنى غازى ئێڵ پى جى کردووەتە ئامانج، کارکردن لەسەرجەم بەشەکانى کێڵگەکە و هەناردەى غاز ڕاگیراوە و تیمەکان هەوڵى کۆنترۆڵکردنى ئاگرەکە دەدەن.
کوژانەوەی ئاگرەکە بەردەوامە.
لە پێناو کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە سەرجەم بەشەکان کارکردن تیایدا ڕاگیراوە و هەناردەی غاز ڕاگیراوە.
