مووچەی مانگی 10ـى مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نێردرا

چەند مانگێک مووچەى مووچەخۆران لە جۆرى 50 هەزارییە  فۆتۆ؛ حەمە سوور کەناڵ8
چەند مانگێک مووچەى مووچەخۆران لە جۆرى 50 هەزارییە فۆتۆ؛ حەمە سوور کەناڵ8

پووختەى هەواڵەکە

  • بەغداد مووچەی مانگی 10ی نارد.

  • چاوەڕواندەکرێت ئەم مانگەش داهاتى نانەوتى ببردرێت.

  • مانگى ڕابردوو بەغداد زیاتر لە 831 ملیار دینارى نارد.



پاش نیوەڕۆى ئەمڕۆ زانیاریى بە کەناڵ8 گەیشت کە مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆران لە لقى هەولێرى بانکى ناوەندى خرایە سەر هەژمارى وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.



دوێنێ سێشەممە بڕیاری خەرجکردنی پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە درا.


مانگى ڕابردوو بەغداد چەند پارەى نارد؟


831 ملیار و 666 ملیۆن دینار ڕەوانە کرا.
120 ملیار دینار وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی لە کۆی تەمویلی مووچە بڕدرا.
مووچەى مانگى ئەیلول لە ڕۆژانی 10بۆ 13ی مانگی تشرینی یەکەم دابەشکرا.


زانیاریى زیاتر بۆ تۆ

بڕیارى خەرجکردنى مووچەى مانگى 10 درا

کەناڵ8

Wed Nov 04 2026

Loading related news...