
دانیشتنى پەرلەمانى کوردستان بەبێ ئامادەبوونى بەشێک لە فراکسیۆنە سەرەکییەکان کرا .
لەدانیشتنەکەدا دەستەى سەرۆکایەتی بە دەنگى 52 پەرلەمانتار هەڵبژێردرا.
دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمان:
ڤالا فەرید -سەرۆک
ڕامى نوورى- جێگر
مونا نەبى_قەهوەجى_ سکرتێر
دواى هەڵبژاردنى ڤالا فەرید، داواى لە فراکسیۆنەکان کرد تاوەکو دووشەممەى داهاتوو ناوى بەربژێرەکانیان بۆ لیژنەى یاسایى پەرلەمان بنێرن و کۆتایى بە دانیشتنەکە هێنا.

پەرلەمانتار سەمیرە حەسەن وەک سێیەم بەتەمەنترین پەرلەمانتار لە سەرەتادا سەرپەرشتی دانیشتنەکەى کرد.
ژمارەی پەرلەمانتارانی بەشداربوو:
پارتی 39
پێکهاتەکان 3
یەکێتی 3
نەوەی نوێ 3
هەڵوێست 2
بەرەی گەل 1
هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان 1
ئەمەش لە دوای ئەوە هات دوێنێ سێشەممە فراكسیۆنەکانى پارتى، سۆسیالیست و توركمان و كلدان ئاشوورى داوایان کرد چوارشەممە دانیشتنى تەواوکارى یەکەم دانیشتنى پەرلەمان بکرێت. دواتریش نوسراوێک بە ناوی دیوانی پەرلەمانەوە بڵاوکرایەوە و کە دوا لە پەرلەمانتاران کرابوو چوارشەممە بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان ئامادەبن.
هەر لە دوای ئەوەش یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ڕەوتی هەڵوێست و چەند لایەنێکی دیکە ڕەتیانکردووە بەشداری کۆبوونەوەکە بکەن