پەرلەمانتارێکى پارتى وەڵامى نەوەى نوێ دەداتەوە

دانیار فاروق4 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکان

  • فراکسیۆنى پارتى: هیچ لەمپەرێک لە بەردەم دەستپێکردنەوەى دانیشتنەکان نییە.

  • فراکسیۆنى پارتى: سەرۆکى تەمەن لاى نەوەى نوێیە.

  • فراکسیۆنى پارتى: دەبێت ئەوان ئامادەکارى بکەن بۆ دانیشتنى پەرلەمان.

  • فراکسیۆنى پارتی: خەڵک مافی خۆیەتی گلەیی لە دواکەوتنی دانیشتنەکان هەبێت.


بە گوێرەى زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8، مەرد عەلى خاڵە، پەرلەمانتارى فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان لە پەرلەمان، وەڵامى لێدوانەکەى سەرۆکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ دەداتەوە بۆ کاراکردنەوەى پەرلەمان و دەڵێت، سەرۆکى تەمەن لاى فراکسیۆنى نەوەى نوێیە دەبێت ئەوا ئامادەکارى بکەن بۆ دانیشتنى پەرلەمان.


ڕاگەیێنراوى فراکسیۆنى پارتى

  • سەرۆکی تەمەن دەبێت ئەرکی دانیشتنی پەرلەمان بخاتە سەر شانی خۆی.

  • هیچ لەمپەرێک لە بەردەم دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکان نییە.

  • سەرۆکی تەمەن لای فراکسیۆنی نەوەی نوێیە دەبێت ئەوان ئامادەکاری بۆ دانیشتن بکەن.

  • وەکو پارتی خاوەنی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانین.

ئەوە لە کاتێکدایە، ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە، کوردەوان جەمال، سەرۆکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە پەرلەمانى کوردستان، پەیامێکى ئاڕاستەى پارتى دیموکراتى کوردستان کرد و ڕایگەیاند، ئەگەر پارتی راست دەکات و لە خەمی کوردستاندایە، ئەوا با دەستبەرداری پۆستەکانی پەرلەمان بێت.

هاوکات داواشى کردبوو، ناکرێت حکومەت و دەسەڵات و پەرلەمان بەدەست هەمان حیزبەوە بێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممەش، قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیرانى کاربەڕێکەرى هەرێمى کوردستان، لە میانى سەردانى بۆ ئیدارەى ڕاپەڕین، بە ڕۆژنامەوانانى ڕاگەیاند، خەریکە پێکنەهێنانى کابینەى نوێى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەبێت بە پەڵەیەکى ڕەش بە ناوچەوانى هەرێمى کوردستانەوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

نەوەی نوێ داوا لە پارتی دەکات دەستبەرداری پۆستەکانی پەرلەمان بێت

قوباد تاڵەبانی: پێکنەهێنانی حکومەت خەریکە دەبێتە پەڵەیەکی ڕەش

Loading related news...