
سەرجەم دەرچوانى کەرکووک و خانەقین و شنگال لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان وەرگیران.
وەزارەتى خوێندنى باڵا: ژمارەى وەرگیراوان 878 دەرچووە.
ڕاگەیێنراوێکى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان، گەیشتووە بە کەناڵ8، تیایدا هاتووە، دوای ئهوهی وهزارهتى خوێندنى باڵاى هەرێم دهرگای پێشكهشكردنی لە ڕێگەى زانکۆلاین بۆ دهرچوانی پۆلی دوازده له بهشی خوێندنی كوردی له ناوچهکانی دهرهوهی ئیدارهی ههرێمی كوردستان كردهوه، له ئهنجامدا بۆ ئەمساڵیش بە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر وەزارەتەکەمان ڕەزامەندى نیشاندا لەسەر وەرگرتنى (878) خوێندکار و قوتابى شارى کەرکوک و خانەقین و شەنگال و تەواوى ناوچە کوردستانییەکان لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان بە هەمان پێوەر و کۆنمرەى وەرگیراوى خوێندکارانى هەرێم بۆ ساڵى خوێدنى (2026-2027).
بەو بۆنەوە پیرۆزبایى لە دەرچوانى شارى کەرکوک و خانەقین و شەنگال و ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان دەکەن.
هیوا دەخوازن لە ماوەى خوێندنەکەیان لە زانکۆکان بتوانن بە زانست و زانیارى خزمەت بە وڵاتەکەمان بکەن.
خەڵکی ئەم ناوچانە بەشێکی ڕەسەن و دانەبڕاون لە هەرێمی کوردستان و نیشتیمانەکەمان.
ئەوە لە کاتێکدایە، (13005) دەرچوى خوێندنگە کوردییەکانى ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم داواکارییان بۆ زانکۆکانی هەرێم پێشکەش کردوە و (878) یان لە ئێستادا وەرگیراون، ئەوانەی دیکەش دواتر بە گوێرەی کۆنمرەکانیان لە شوێنی شایستەی خۆیان ناویان دەگەڕێتەوە بەمەش ڕێژەی وەرگرتنیان دەبێتە سەدا سەد.
بۆ وەرگرتنەوەى ئەنجامى وەرگیراوان کلیک لەم بەستەرەى خوارەوە بکەن:





