خەڵاتە هونەرییەکانی "BET" دابەشکران

خەڵاتە هونەرییەکانی "BET" دابەشکران و چەندین هونەرمەندی دیاری سینەما و موزیکی کۆمەڵگەی رەشپێست و کەمینە نەتەوەکانی ئەمریکا، نازناوی باشترینەکانی ئەمساڵیان وەرگرت.

لە 23ـیەمین خولی خۆیدا، رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی BET بەڕێوەچوو، کە تێیدا، خانمە هونەرمەند، تاراجی هێنسۆن، توانی میواندارێتییەکی گەورەی بۆنەکە بکات و چەندین خەڵاتی جیاوازی هونەریی بەسەر براوەکاندا دابەش بکرێن.

بۆ ئەمساڵ 20 خەڵاتی جیاوازی هونەریی لە ئاستی پۆلەکانی نواندن و موزیک دابەشکران، دیارترین چالاکیی و رووداوی بۆنەکەش، پێشکەشکردنی گۆرانییەک بوو لەلایەن هونەرمەندی سینەما و موزیکی دیاری ئەمریکا، ویڵ سمیس و لەلایەن ئامادەبووانەوە ستایشێکی گەورە کرا.

دیارترین براوەکانی ئەمساڵ بریتیبوون لە: ڤیکتۆریا مۆنێ، کیڵەر مایک و ئەشەر، لیستی تەواوەتیی براوەکانیش بەم جۆرەی خوارەیە:

باشترین ئەلبوومی ساڵ

Killer Mike, Michael

باشترین خانمە هونەرمەندی R&B/Pop

SZA

باشترین هونەرمەندی R&B/Pop

Usher

باشترین گروپ

¥$, Ye, Ty Dolla $ign

باشترین هەماهەنگی

Lil Durk feat. J. Cole, “All My Life”

باشترین خانمە هونەرمەندی هیپ هۆپ

Nicki Minaj

باشترین هونەرمەندی هیپ هۆپ

Kendrick Lamar

باشترین هونەرمەندی نوێ

Tyla

باشترین ڤیدیۆی ساڵ

Victoria Monét, “On My Mama”

باشترین دەرهێنەری ڤیدیۆیی ساڵ

Cole Bennett

خەڵاتی دۆکتەر بۆبی جەونز بۆ باشترین پەیامی ئاینی/ئیلهام

Tems, “Me & U”

خەڵاتی بژاردەی بینەران

Beyoncé, “Texas Hold ‘Em”

خەڵاتی باشترین نواندنی نێودەوڵەتی

Tyla

باشترین خەڵاتی بێت بۆ خانمان

Victoria Monét, “On My Mama”

باشترین فیلم

Bob Marley: One Love

باشترین ئەکتەر

Denzel Washington

باشترین خانمە ئەکتەر

Regina King

خەڵاتی ئەستێرە گەنجەکان

Blue Ivy Carter

خەڵاتی خانمە وەرزشوانی ساڵ

Angel Reese

خەڵاتی وەرزشوانی ساڵ

Jalen Brunson