
تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکی پارتی دەم، لە کۆنگرەی پارتەکەی وتارێکی پێشکەشکرد و گوتی، بۆ ئەوەی پڕۆسەی ئاشتی بە باشی بەرەوپێشەوە بچێت دەبێت حکومەت هەنگاوی کردەیی بنێت و دەستبەجێ سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ ئازادبکرێن.
بۆچی تاوەکو ئێستا ئەو لیژنەیەی تایبەتە بە چەکدانان پێکناهێنرێت کە ئۆجەلانی تێدایە؟ بۆچی تاوەکو ئێستا بەڕێز ئۆجەلان جگە لە شاندی ئیمراڵی ناتوانێت لەگەڵ کەسی دیکەدا کۆببێتەوە؟ بۆچی ڕۆژنامەوانان ناتوانن سەردانی ئیمراڵی بکەن؟ بۆچی ئێمە وەک هاوسەرۆکانی پارتی دەم ناتوانین سەردانی ئیمراڵی بکەین؟ لە کاتێکدا ئامادەین بۆ سەردانی ئیمراڵی، بەڵام حکومەت ڕێگەمان پێنادەن .
لە تشرینی یەکەمی 2024، بە شێوازێکی چاوەڕواننەکراو، دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی و هاوپەیمانی ئەردۆغانە، دەستی تەوقەی بۆ پەرلەمانتارانی کوردی پارتی دەم درێژکرد و داوای کرد ئۆجەلان پەیامی چەکدانانی پەکەکە ڕابگەیەنێت.
لە شوباتی 2025، عەبدوڵڵا ئۆجەلان بانگەوازی بۆ پەکەکە کرد بۆ چەکدانان و چارەسەری ئاشتییانە، کاتێک شاندی پارتی دەم سەردانیان کرد. بەدوای ئەوەدا لە ئایاری 2025 پەکەکە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی فەرمی خۆی و دەستپێکردنی چەکدانانی ڕاگەیاند، دواتریش پەرلەمانی تورکیا دوای گفتوگۆیەکی درێژ یاسایەکی تایبەت بە پڕۆسەکە دەرکرد.
ڕاپرسییەک: 45.5%ـی خەڵکی تورکیا پشتیوانی لە یاسای پڕۆسەی ئاشتی ناکەن
لیژنە پەرلەمانییەکەی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا سەردانی ئێرلەندا دەکات